٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەسروور بارزانی ڕایگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك حەز بە شەڕ ناكات، بەلام ڕێگایش نادرێت بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە.

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دووپاتی كردووەتەوە كە هیچ كەس  و لایەنێك ئارەزووی شەڕ ناكات، بەلام ڕێگایش نادرێت بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە. هاوكات شانازیی بە كوردبوونیەوە دەكات بەو هۆیەوەی كە لایەنەكانی لە دەستەڵاتدان و ئۆپۆوسیۆنیش بێ جیاوازیی بیر و ڕا ڕەگەز و ئایین، بۆ بەرگریی لە خاكی كوردستان هاوهەڵوێستن.

دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی:

"شانازی دەكەم كە كوردم و كوردستانیم كاتێك دەبینم هەموو پێكەوە دەست لە ناو دەست و هاوهەڵوێست بە بێ جیاوازیی بیر و ڕا، ڕەگەز و ئایین، دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن، پیر و گەنج، ژن و پیاو ئامادەن بەرگریی لە گەل و خاكی نیشتمان بكەن. هەر بژین و سەركەوتوو بن.

كەسمان ئارەزووی شەڕ ناكەین، بەڵام ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە. هەر پایەدار بیت و ئاوەدان بێت كوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار