ساڵح موتڵه‌گ: مه‌سعود بارزانی پیاوێكی راستگۆ و ئه‌مینه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ڵوێستی بوێرانه و ئازایانه‌ی هه‌یه

ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه رۆژنامه‌وانییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ری هیچ پاساوێكی نییه و قه‌ت نه‌یگوتووه مالیكی دیكتاتۆر نییه، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵوێستێكه لێی په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه له‌وه‌ی یه‌كلایه‌نانه عیراق به‌ڕێوه ببات، له‌باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه، ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی پیاوێكی راستگۆ و ئه‌مینه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ڵوێستی بوێرانه و ئازایانه‌ی هه‌یه، وای لێڕاده‌بینم له سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی.
ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، كه‌له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: له‌چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كه‌ی كه‌ناڵی عیراقییه‌دا، وتوومه مالیكی له‌رێكه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی كرد و خه‌می یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقی بووه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بووه به سه‌ركرده كورده‌كانیشه‌وه.
ساڵح موتڵه‌گ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نیشتمان په‌روه‌رێتی به‌بێ دادپه‌وه‌ریی هیچ به‌هایه‌كی نییه، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران دادپه‌روه‌ر نییه".
ساڵح موتڵه‌گ كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه سكاڵای له‌دژ تۆماركراوه، به‌تۆمه‌تی ناشرینكردن و شكاندنی كه‌سێتی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ئێستادا عیراقی به‌جێهێشتووه و له لوبنان نیشته‌جێ بووه، پێشتر وتبووی: "مالیكی دیكتاتۆرێكه له سه‌دام حسێن خراپتره"، چونكه مالیكی دیكتاتۆرێكه عیراق ئاوه‌دان ناكاته‌وه، به‌ڵام سه‌دام دیكتاتۆرێك بوو عیراقی ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه.
موتڵه‌گ كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی عیراقییه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه، رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی نه‌كردووه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆی له‌باره‌ی نوری مالیكی و هیچ داوایه‌كی لێبوردنیشی لێناكات له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیایه له راستی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رامبه‌ری نواندونی و وتی: "عیراق له قه‌یراندایه و ... مالیكی به‌هه‌مان شێوه له‌قه‌یراندایه".
ساڵح موتڵه‌گ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "مه‌سعود بارزانی پیاوێكی راستگۆ و ئه‌مینه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ڵوێستی بوێرانه و ئازایانه‌ی هه‌یه، وای لێڕاده‌بینم له سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی".
سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ی تارق هاشمی تێكه‌وتووه، موتڵه‌گ ده‌ڵێت: هاشمی له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه، منیش هاوشێوه‌ی ئه‌وم به‌له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی كه‌یسه‌كانمان، به‌ڵام قه‌یرانی سیاسی عیراق زۆر له‌ئێمه گه‌وره‌تره، هاشمی سته‌مێكی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداری لێكراوه، سه‌ره‌تا كه‌یسێكی سیاسی بوو و گۆڕا بۆ كه‌یسێكی یاسایی.




