فاینانشیال تایمز: وەبەرهێنەکان لەبەر دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، سزای مورسی دەدەن

ئەم رۆژنامە بەریتانییە لە وتارێکدا دەربارەی رووداوەکانی میسر دەنووسێت، وەبەرهێنەکان سزای سەرۆکی میسر موحەمەد مورسی دەدەن لەبەر دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات. بۆرسەی میسری دوو رۆژ پێشتر %9.6 بوو، ئەمەش لە ئاکامی ئەو بڕیارە دێت کە مورسی فراوانترین دەسەڵات بەخۆی دەدات، کە بووە هۆی ئەوەی زنجیرەیەک توڕەیی و ناڕازیبوون لە سەرتاسەری کۆماری میسر رووبدات. رۆژنامەکە هوشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی میسر کە بۆرسە وەها درێژەی پێنادرێت، کە ساڵی رابردوو هەندێک بارودۆخەکەی باشتر بوو، بەڵام دەبێت بزانن سندوقی دراویی نێودەولەتی بەم هەلومەرجەی دروست بووە ناتوانێت ئەو گفتە جێبەجێبکات کە دەربارەی قەرزپێدان بە میسری داوە.
لە تەنیا دوو رۆژدا بۆرسەی میسر نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری زیان پێکەتووە، ئەو زیانە زۆرەش لەشوێنی خۆی ناوەستێت، هەتا ناڕەزایی و توندوتیژی لە شەقامەکانی میسر بەردەوام بێت، لەکاتێکدا هێزە بەرهەڵستکارەکان داوای خۆپیشاندنیان کردووە، لەبەرامبەریشدا خۆپیشاندانی کۆمەلەی ئیخوان موسلمانییەکان بەرێوەیە. هەرچەندە ئەمەریکا کە خودانی دەسڵاتێکی زۆرە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دیار نییە چەندە هاوکاری دەکات و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبیش سەیری رووداوە تازەکان دەکەن، کە شەقامی میسری داگرتووە.




