نێچیرڤان بارزانى: حکوومه‌ت بۆ هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان ئاماده‌یه

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئایاری 2012، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ریی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیرانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه پیشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ماهه‌نگیی فراونتر و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوا سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی بۆ توركیا و ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی نێچیرڤان بارزانی و گه‌وره به‌رپرسانی توركیا خرایه به‌رباس.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی توركیا له ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و وزه سامانه سروشتییه‌كانه‌وه به سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حكوومه‌تی بۆ هاوكاریی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان له دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان دووپات كرده‌وه و گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له منه‌وه تا هه‌موو وه‌زیره‌كان ئاماده‌ین بانگی په‌رله‌مان بكرێین و لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكرێت. حكوومه‌ت بۆ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك؛ هه‌ر به‌دواداچوونێك ئاماده‌یه و ده‌بێ ئه‌م پرسه به دامه‌زراوه‌یی بكرێ، چونكه ئامانجمان به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌زگاكانه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستیی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان هه‌ردوولادا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: كاری په‌رله‌مان چاودێریكردنی حكوومه‌ته و په‌رله‌مان ده‌بێ به وردی چاودێریی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حكوومه‌ت بكات، ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌بێ و هه‌ر لایه‌كیش ده‌بێ كاری خۆی بكات، نابێ نه په‌رله‌مان كاری حكوومه‌ت و نه حكوومه‌ت كاری په‌رله‌مان بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان؛ سوپاسی ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی كرد و جه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی یاساكان كرایه‌وه.




