شاندێكى پۆلۆنیا سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له بارزان كرد

دوێنێ هەینی شاندێكى پۆلۆنیا به سه‌رۆكایه‌تى لیز زیك فوج تاس یال جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى فولگا پۆلسكاى وه‌لاتى پۆلۆنیا و له‌گه‌ل لیخ ستیفا یتاك بالیۆزى پۆلۆنیا له به‌غدا و زیاد ره‌ئوف نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆلۆنیا و نوێنه‌رانى چه‌ند زانكۆیه‌كى وڵاتى پۆلۆنیا و چه‌ند بازرگانێك سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد و له لایه‌ن خه‌ڵات بارزانى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى پێشوازییان لێكرا.
پاشان سه‌رۆكى شانده‌كه وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و دواتر شانده‌كه سه‌ردانى گۆرستانى ئه‌نفالكراوانیان له بارزان كرد.




