باشترین چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی عێراق، وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه له‌مالیكی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی عێراق، وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند: لیستی عێراقیه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌یی كه حكومه‌تی مالیكی به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت.
بۆیه به‌پێویست ده‌زانرێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه له‌نوری مالیكی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق و كوردستان.
ڕوونیشیكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆریانه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕێگه‌یان به‌خوێندنه‌وه‌ی یاداشتی مافی ژنان نه‌داوه له‌په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هێزی سه‌ربازی عێراق دژی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراقدا به‌كارده‌هێنرێت.




