رونكردنەوەیەك لەنووسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

لە روونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی بۆ kdp.info نێردراوە، نوسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی گوایە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردوە سلێمانی نەکرێتە پایتەختی رۆشنبیری ڕایگەیاندووە کە ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە: ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:
رونکردنەوەیەک لەنووسینگەی تایبەتی عیماد ئەحمەدەوە
سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی گوایە بەرێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردوە سلێمانی نەکرێتە پایتەختی رۆشنبیری رایدەگەینین: کەعیماد ئەحمەد پشتیوانی سەرەکی ئەو بیرۆکەیە بوە کەشاری سلێمانی بکرێتە پایتەختی رۆشنبیری، لەکابینەی پێنجەمدا لەسەر پێشنیازی وەزارەتی رۆشنبیری و بەپشتیوانی سەرۆک و جێگرو تەواوی کابینەکەوە لە10/9/2009 پڕۆژە قانوونێک سەبارەت بە ناساندنی سلێمانی وەکو پایتەختی رۆشنبیری پەسەندکراو رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا بۆ ئەوەی ئەم داوکاریە رەوایە کەشایستەی شاری سلێمانیە بەقانوون بسەلمێندرێت.
سەرەڕای ئەمەش لەچەندین دیداری رەسمیشدا لەگەڵ نووسەرو رووناکبیرو ئەدیب و هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی ئەم شارەدا،بەڕێز عیماد ئەحمەد تەئکیدی لەوە کردۆتەوە کەدەبێ سلێمانی بکرێتە پایتەختی رۆشنبیری و مافی خۆشیەتی، چونکە لەهەموو قۆناغە جیاجیاکاندا سلێمانی هەمیشە پێشەنگی داهێنان و ئەدەب و روناکبیری بووە.
ئەو نوسراوەش کەلەسایتی لڤین پرێسەوە بڵاوکراوتەوە بریتیە لەرای لیژنەی قانوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کەوەکو کۆنوسێک خراوتەرو و بەڕێزیان وەکو مەسەلەیەکی تەکنیکی و قانوونی ئیمزای لەسەر کردوەو بۆ پەرلەمانی کوردستانی ناردووەو کۆنوسەکەش گوزارشت لەرای تایبەتی بەڕێز عیماد ئەحمەد ناکات، هەر دوای ئەم نوسراوەش جێگری سەرۆکی حکومەت نوراوێکی تری ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە بۆ ئەوەی هەردوو لیژنەی قانوونی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بنەمایەکی قانوونی تۆکمە بۆ ئەو دوا رەوایەی شاری سلێمانی بدۆزنەوە. هەروا تەئکیکیش دەکەینەوە کەعیماد ئەحمەد بەپێی بەرپرسیارێتیەکانی سەرشانی خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش بەم شارە خۆشەویستە کردووە.




