٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیهاد بارزانى : خەڵکی کەرکووک یەکڕیزن بۆ رەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە

سەرچاوە: Kurdistan TV

 سیهاد بارزانى فه‌رمانده‌یى یه‌كه‌ى پشتیوانى 1ى پێشمه‌رگه‌ پێشوزاى له‌ شاندێكى لقى 19ى پارتى دیموكراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانى شۆرشى ئه‌یلول كرد.
 له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌وشى كه‌ركووك ئاماژه‌ى بۆ كرا و رۆلى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان له‌ رووى ره‌تكردنه‌وه‌ى پێكهێنانى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و هه‌لوێستى پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ هاوڵاتیانى شارى كه‌ركووك باسى لێوه‌كرا.
له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌رپرسى لقى 19 ى چه‌مچه‌مالى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ هاوده‌نگى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستاندا له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و ئه‌و هه‌لوێسته‌ى خه‌ڵكى كه‌ركووك له‌ یه‌ك ریزى و ته‌بایى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌ و ئاماده‌ى خه‌ڵكى چه‌مچه‌مالى راگه‌یاند بۆ به‌رگریكردن له‌ كه‌ركووك.
جێی باسه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك جێگیركراون و ئاماده‌ی هه‌ر فه‌رمانێكن بۆ به‌رگری كردن له‌ خاك و هاووڵاتیانی كوردستان له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ سه‌ر ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ریش؛ چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیش پشتگیری خۆیان به‌ ئه‌نجامدانی چالاكیی جیاجیا و هه‌روه‌ها سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار