٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم کرد

سەرچاوە: KDP.info

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ به‌رێز سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له‌ كۆنگره‌ی یازده‌هه‌مینی ده‌سته‌ی گشتیدا .

هه‌روه‌ها هیواشی خواست كه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌ كاره‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق به‌ گشت پێكهاته‌كانیه‌وه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ردا ، سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سوپاسی هه‌ست و هه‌ڵوێستی به‌رێزیان كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار