٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون هەمواردەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و باشتركردنی گوزەرانیان لەسەر داوای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان پەرلەمانی كوردستان یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەمواردەكاتەوە.

 سەباح بەیتوڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان بۆ(kdp.info)  گوتی" مەبەست لە هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە باشتركردنی گوزەران و یارمەتیدانی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانەو  ئەمەش لەسەر داوای وەزارەتی شەهیدان ئەنجام دەدرێت.

گوتیشی" ئێستا ئەو  پرۆژەیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، ئێمە  چاوەڕوان دەكەین بەم نزیكانە پرۆژەكە بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی  لای خۆمان گفتوگۆی لەسەر بكەین و دواتر پێشكەش سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت بەمەبەستی خستنە بەرنامەی كارەوە بۆ ئەوەی هەمواربكرێتەوەو كۆمەڵێك گۆرانكاری تیادا ئەنجام بدرێت.

 

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار