جه‌بار یاوه‌ر : لایه‌نی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق داكۆكیان له سه‌ر كاری تاك لایه‌نی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی کردەوە

(فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان و دانوستانه‌كانی نێوان لیژنه‌ی كاری باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق له شاری به‌غدا رایگه‌یاند كه دوای چوار رۆژ له كۆبوونه‌وه و گفت‌و گۆكان له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وه‌ره‌قه‌ی كاری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرال دوو رای جیاواز هاته ئاراوه کە خاڵەکان بریتین لە لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی داكۆكی له سه‌ر هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر دوو فه‌رمانده‌یی دیجله‌و نه‌ینه‌وای كرد به پشت به‌ستن به مادده‌ی (61)ی ده‌ستور و ناوه‌ڕۆكی ریككه‌وتنی ساڵی (2010)ی كاری هاوبه‌ش و بنه‌ماكانی كاری هاوبه‌شی له ناوچه‌كانی دابراو له هه‌رێمی كوردستان و هەروەها حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق به پشت به‌ستن به بیانویه‌كی بێ بنه‌ما له رووی یاسایی و ده‌ستورییه‌وه داكۆكی له مانه‌وه‌ی فه‌رماندییه‌كانی ئۆپه‌راسۆنی دیجله و نەینه‌وا ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئێمه‌وه وه‌ك نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ره‌تكرایه‌وه و جێگای قبول كردن نییه. خاڵی دووەمیش بریتی بوو لەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشیه‌وه جه‌ختیان له سه‌ر كاری هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له ناوچه دابرێنراوەکان له هه‌رێمی كوردستان کردەوە، له پێناوی توندوتۆل كردنی گیانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وبرایه‌تی و ئامانجی هاوبه‌شی سه‌قامگیركردن و ئاسایشی ناوچه دابڕێنراوەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام لایه‌نی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق داكۆكیان له سه‌ر كاری تاك لایه‌نی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی و سوپا‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان کردەوە، به تایبه‌ت دیجله له سنووری كه‌ركووك كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان به توندی رتكرایه‌وه و ئه‌مه‌شیان جێگای قه‌بوڵكردن نه‌بوو.
له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی روونكردنه‌وەیێكی تایبه‌ت له‌وباره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان.
جێی باسە لایەنی کوردستان بەگەرمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئامادەی دانووستان بوو، لەچەند رۆژی رابردوودا چەند راگەیاندن و زانیارییەکیان دەربارەی کێشەکان بە گەشبینی بڵاوکردەوە، کەچی لەدیماهیدا وەکو جەبار یاوەر رایگەیاند لایەنی بەغدا ئامادەنەبوون بۆ کاری هاوبەش و پێدگریان لەسەر کاری تاکڕەوانە کردۆتەوە، بۆیە بێ هیچ رێککەوتنێک وەفدەکەی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشەممە گەڕانەوە




