كوتله كوردستانییەکان له به‌غدا په‌یامێكیان گه‌یانده ڕه‌وتى سه‌در

دوێنێ پێنجشه‌ممه شاندێكى كوتلە كوردستانییەکان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌درى كرد و له لایه‌ن كه‌ڕاڕ خه‌فاجى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در پێشوازى كرا.
له دیدارێكدا شاندى هاوپه‌یمانى كوردستانى په‌یامێكى تێر‌و ته‌سه‌له‌ى ڕاده‌ستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در كرد و هه‌روەها له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵیى گرنگى نێو په‌یامه‌كه كرایه‌وه.
لەهەمان کاتیش‌دا شاندى هاوپه‌یمانى كوردستانى پێشوازى له سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نیشتمانى دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى كرد و بەهەمان شێوە په‌یامى كوتله كوردستانییه‌كانی پێشکەشی چەلەبی كرد.




