٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای بەدواداچوونی بۆ پرۆژەكانی ئاو لە كوردستان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بۆ پێكهێنانی لیژنەی تایبەت بەمەبەستی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ سستی و خراپی  جێبەجێكردنی بەشێك لە پرۆژەكانی ئاوی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان،  سێ ئەندامی پەرلەمان داوایەك پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن.

سیوەیل عوسمان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ (kdp.info) گوتی" بەهۆی دواكەوتن و سستی لە بەڕێوەچوونی پرۆژەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان ئێمە وەكو سێ ئەندامی پەرلەمان داوایەكمان پێشكەش بە  سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو پرۆژانە پێكبهێنرێت ئەمەش بۆ چارەسەری ئەو گرفتە سەرەكییە.

گوتیشی "ژمارەیەك لە پرۆژەی  جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆی دواكەوتووە بەتایبەتی پرۆژەكانی ئاو و  دەمانەوێت لە رێگەی پێكهێنانی ئەو لیژنەیەوە كار بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەت بكەین و بزانرێت كەمتەرخەمی لەلایەنی دابینكەری بودجەی پرۆژەكەیە یاخود لایەنی جێبەجێكار و لەدواكاریەكەدا ئاماژە بە  پرۆژەی چەند ناوچەیەك داوە ئەمەش بۆ بەرچاو رونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمان و نمونەی زیندووشمان بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەستدایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار