٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەرانەوەى کاروانێکى ترى پەنابەران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمى کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

دواى چەندین ساڵ لەئاوارەیىء ژیانى تاراوگە بەهۆى بەرقەرارى ئاسایشء ئارامىء پێشکەوتنى بەردەوامى هەرێمى کوردستان لەسەرجەم لایەنەکانى ژیانء باش بوونى لایەنى ئابورى هاولاوڵاتیان، کاروانێکى ترى پەنابەران لە کۆمارى ئیسلامى ئێران لە رێگەى دەروازەى سنورى حاجى ئۆمەرانەوە گەیشتنەوە زێدى خۆیان.

لەم بارەیەوە عەباس ئەمیر بەرێوەبەرى کۆچ و کۆچ بەرانى سۆران بە (kdp.info) ى راگەیاند: کاروانى ئەمجارەى ئاوارەبوان کە لە ساڵى (1988) ئاوارەى وڵاتى ئێرا بووبوون و لە کۆمەڵگاى زێوەى سنورى پارێزگاى ورمێ نیشتەجێکرابوون پێک هاتبوون لە(57) کەس لە (12) خێزان.

وتیشى، لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە تەواوى ئاسانکارى بۆ ئاوارەوبن فەراهەم دەکرێت هەر لە ئەستۆ گرتنى خەرجى گواستنەوەیان لە شوێنى لێوە هاتوو تا ئەو شوێنەى لێیەوە نیشتەجێ دەکرێن و دەرهێنانى رەگەزنامەى عێراقى و پێدانى فۆرمى خۆراک و دۆزینەوەى هەلى کار بۆیان و دانەبرانى مناڵەکانیان لە خوێندن.
 

 

رێکار چۆمانى

هەواڵی پەیوەندیدار