بەهۆى پابەند نەبوونیان بە رێنمایەکان کارگەکانى بەرهەم هێنانى قوم و چەگڵ لە چۆمان راگیران

بەهۆى پابەند نەبوونیان بە رێنمایەکانى ژینگەیى، هەر لە گۆرینى رێرەوى رووبارو هەڵکەندنى رووەکە خۆرسکەکان و شلوێ کردنى ئاو زیان گەیاندن بە شێوینە گەشتیاریەکان و لە نێو بردنى سامانى ماسى و خراپى جۆرى بەرهەمەکانیان، ئەو کارگانەى لە دەم رووبارەکانى باڵەکایەتى کارى دەرهێنانى قوم و چگڵى بیناکارى دەکەن لە لایەن یەکەى کارگێرى چۆمانەوە کارەکانیان پێ راگیرا.
لەم بارەیەوە عەبدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان بە (kdp.info) ى راگەیاند: بە پێى ئەو مۆڵەتەى لە لایەن جیۆلۆجى هەولێرو پارێزگاو یەکەى کارگێرى چۆمان بە کارگەکانى بەرهەم هێنانى قوم و چەگڵ دراوە، دەبێت چەندین خاڵى وەک(پاراستنى شوێنە گەشتیاریەکان و زیان نەگەیاندن بە دارە خۆرسکەکان و نەگۆرینى رێرەو شلوێ نەکردنى رووبارەکان و پاراستنى سامانى ماسى و باشى وەبەرهێنانى جۆرى بەرهەمەکانیان) رەچاو بکەن، بەڵام ئەو کارگانە هیچ لەو رێنمایانەیان لە بەرچاو نەگرتوەو بۆیە بەبریارێکى یەکەى کارگێرى چۆمان کارەکانیان پێ راگیرا.
رێکار چۆمانى




