چۆمان.. شوێنى کۆبوونەوەکانى بارزانى پارکى قەسرى سەلامى لە سەر بنیاد دەنرێت

بە مەبەستى بە زیندو هێشتنەوەى ئەو شوێنەى کۆبوونەوەکانى سەرکردایەتى کورد لە سەر دەمى شۆرشى مەزنى ئەیلول بە رابەرایەتى بارزانى نەمر لە گەڵ رژێمى ئەو ساى عێراق و واژۆ کردنى بە یاننامە مێژوویەکەى 11ى ئازارى 1970، یەکێک لە پرۆژە جوانکاریەکانى چۆمان کە بریتیە لە بنیاد نانى پارکێک بە ناوى قەسرى سەلام.
لەم بارەیەوە عەبدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان بە (kdp.info) ى راگەیاند: لە هەمبەر بە زیندوو هێشتنەوەى بەیاننامە مێژوویەکەى (11ى ئازارى ساڵى 70) و بە سەوزایى کردنى ئەو شوێنەى لە سەردەمى شۆرشى مەزنى ئەیلول کۆبوونەوەو دانوسان لە نێوان سەرکردایەتى کورد و لایەنەکانى تر تیادا کراوە، پارکێک بە نەخشاندنى چەندین تابلۆى جۆراو جۆر لەو شوێنە بنیاد دەنرێت.
لاى خۆشیەوە ئەندازیار فەرمان جەمیل سەرۆکى شارەوانى چۆمانیش راى گەیاند: پارکى قەسرى سەلام، بە گوژمەى (1) ملیارو(400) ملیۆن دینار لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر لە سەر رووبەرى (4) هەزار مەترى دووجا بنیاد نراوە، لە گەڵ بەکۆتا هاتنى وێرایى بوونى شوێنێک بۆ حەسانەوەى هاوڵاتیان و بەخشینى سیمایەکى جوان بە شارۆچکەکە، هاوکات شوێنى ئەنجام دانى کۆبوونەوەکانى واژۆکردنى بەیاننامەى 11ى ئازار وەک مێژوویەکى بە نرخ بە زیندوى دەهێڵێتەوە.
رێکار چۆمانى




