به‌مزووانه سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌مزووانه (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (ئازاد جندیانی) وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌شاری به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و له‌یه‌كێك له‌لێدوانه‌كانیدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی، سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌ته‌كانی (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و ڕایگه‌یاند، پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاڵۆزده‌كات‌و خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ناكات




