ئه‌گه‌ر دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه وه‌زیرانی كورد سه‌ردانی به‌غدا ناكه‌ن

ئه‌ندامێكی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، سێ رۆژه كۆبووونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، داواكارییه‌كانمان خستۆته روو كه خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی دیجله ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م داوایه رازی نه‌بن، وه‌زیره‌كانی كورد ناچنه به‌غدا.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت:به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به kdp.info راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌مڕۆ و دوێنێ و پێرێ به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خستوومانه‌ته‌روو، راده‌ستی لایه‌نی به‌رامبه‌رمان كردووه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ زۆر له خاڵه‌كان گه‌شبین بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ تێبینیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات نین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كان یان قه‌بوڵكردنی، كۆنووسه‌كه ده‌به‌نه به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی، دیاره ئه‌وان چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به هه‌مانشێوه چاوه‌ڕێی ئه‌و ئه‌نجامه ده‌كه‌ین.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وتیشى : وه‌زیره‌كان بڕیار بوو ئه‌مڕۆ بۆ به‌غدا بێن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه دروست بوو چونكه ئێمه داوامان كردوه فه‌رمانده‌ی دیجله هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی پێكهێنانی دیجله بكرێت، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه بۆیه وه‌زیره‌كان نه‌هاتن بۆ ئیمزاكردن.
ئیشاره‌ى به‌وه‌شدا : بابه‌تی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله هه‌ستیاره، دیاره ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه له‌لای ئه‌وان جێبه‌جێكردنی ئاسان نییه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مشه‌و تا به‌یانی هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دوا ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، له‌ئێستادا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی دیجله رازی نینه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه رازی نه‌بن وه‌زیره‌كانی كورد ئاماده نین بچنه به‌غدا.




