په‌رله‌مانى كوردستان: چاوه‌روان ده‌كرێت 10 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و 2 پرۆژه‌یان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت

تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌عات 11ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 3/12/2012 دانیشتنى ئاسایى ژماره 25 له‌خولى گرێدانى یه‌كه‌م ساڵى چواره‌م له‌خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، چاوه‌روان ده‌كرێت 10 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت كه2 پرۆژه‌یان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
تارق سارمه‌مى به kdp.info رایگه‌یاند كه به‌پى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه بریاره خویندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه یاساینه‌ى خواره‌وه بكرێت:
1ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه یاساى (هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى داد ژماره (13)ى ساڵى 2007.
2ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (هه‌مواركردنی مادده‌ى سی و دووه‌م له یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ى ساڵى 2009 هه‌مواركراو.
3ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ناوه‌ندى پاراستنى ده‌سنوسه‌كانى كوردستان).
4ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ماف و ئیمتیازاتى خانه‌نشین كردنى كارمه‌ندان له كاتى كاركردندا گیان له ده‌ست ده‌دات. 5ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ده‌زگای جینۆساید له كوردستان ـ عێراق). 6ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى ژماره (11)ى ساڵێ 2011 یاساى ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و و گیراوى سیاسى كوردستان). 7ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ماف و ئیمتیازاتى پیشه‌گه‌رانى مین).
له‌به‌شیكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا راویژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونیكرده‌وه كه هه‌ر له‌ودانیشتنه‌دا بریاره ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (لقمان سلێمان حسین احمد) له هه‌ردوو لیژنه‌ى (دارایى و كاروبارى ئابووری) و (لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان) دابنرێت. هه‌روه‌ها بریاره گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشنیارى یاساى به پایته‌ختكردنى شارى سلێمانى به‌شارى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان. و خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنى پێشنیارى یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمى كوردستان.




