به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: ده‌زگای خه‌ندان قسه‌كانیان شێواندووم

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی خەندان کە بریتی بوو لە لێداونێکی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەربارەی کێشەکانی توندوتیژی لە خێزان و دژی ئافرەتان، سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی دەرکردووە و دەڵێت قسەکانی ( عەمید عەبدولخالق تەڵعەت) شێوێندراون. لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی نێردراوە بۆ kdp.info)) بەمجۆرە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرە دەیەوێت راستییەکان بخاتەوە بەردەم رای گشتی. کە ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە.
عه‌مید (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و لێدوانانه‌ی كه بۆ مالپه‌ری خه‌ندان داونی، شێوێنراون و به هیچ جۆرێكیش نه‌یگوتووه "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، كردنه‌وه‌ی مه‌لهایه."
(عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ سایتی خه‌ندان دیمانه‌یه‌كی منیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌داخه‌وه ڕاستیی بابه‌ته‌كه‌یان شێواندووه و ڕاست و چه‌پ، چی‌یان پێ سه‌رنجڕاكێش و جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران بووه، به مانشێتی گه‌وره له مالپه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا گوتوویانه و نووسیویانه، بۆیه وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و دیمانه‌یه، ڕایده‌گه‌یه‌نم كه من به هیچ جۆرێك نه‌مگوتووه "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، كردنه‌وه‌ی مه‌لهایه."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕوونیشی كرده‌وه: "له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه كه گوایه من گوتوومه "گه‌ر رۆژنامه‌نووس زیاده‌ڕۆیی بكات لێی ده‌درێت" من سه‌رباری ئه‌وه‌ی به هیچ كلۆجێك ئه‌و قسانه‌م نه‌كردووه و ڕه‌تیان ده‌كه‌مه‌وه، پێم باشه ئه‌وه‌ش بخه‌مه ڕوو كه من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، به به‌رده‌وامی هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بووم و به واتای وشه به‌رگرییم لێ كردوون و ده‌كه‌م، بۆیه هه‌ق نییه ده‌زگای خه‌ندان به‌و جۆره و به ئاره‌زووی دڵی خۆیان، قسه‌م بۆ هه‌ڵببه‌ستن و لێدوانی بێبنه‌ما به ناوی منه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من به هیچ جۆرێك نه‌مگوتووه سه‌دا 95ی كێشه‌كانمان سێكسه و هه‌روه‌ها هه‌رگیز ئاماژه‌م به‌وه نه‌داوه كه سه‌دا 75ی ئافره‌تان خۆیان كێشه بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، بۆیه دیسانیش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه جێی داخه ده‌زگای خه‌ندان لێدوان و قسه‌كانی منیان به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست شێواندووه و ده‌بووایه له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌مدا، ڕه‌چاوی ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن."
گوتیشی: "ده‌زگای خه‌ندان هه‌ر له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا رۆیشتووه كه پۆستی منی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر ناو بردووه، له كاتێكدا من به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرم نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی."




