وۆركشۆپێك دەربارەی یاسای توندوتیژی خێزانی و باری كەسێتی

لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەی بۆ هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان دانراوە لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بەم بوارە و لەپێناو هوشیاری زیاتردەربارەی یاسای توندوتیژی خێزان و باری کەسێتی وۆركشۆپێک ئەنجامدرا، سەرچاوەیەک بە ( kdp.info) رایگەیاند کە تێیدا گفتوگۆی كراوە لەنێوان دادوەری شاروشارۆچكەكانی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیڕوراو ئەزموونیان، بەمەبەستی تۆكمەكردنی ئەو یاسایە ئەنجامدرا، هەروەها لە رێگەی ئەم وۆركشۆپەدا كە ماوەی دوو رۆژی خایاند، هەوڵدرا جێبەجێكردنی یاساكە بەشێوەیەكی راست و دروست بێت و ببێتە مایەی سەقامگیركردنی ئاشتی و تۆكمەكردنی خێزان و پاراستنی لە هەڵوەشاندنەوەو پەرتەوازەبوون.
دەبێت ئاماژە بەوەبکرێتکە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی شازدە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان، چەندین چالاكی هەمەجۆر بۆ بەشدایکردن لەم بۆنە جیهانییە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.




