سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له د. عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عیراق و سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم.
له دیدارێكدا، سه‌رۆك بارزانی له نزیكه‌وه گوێی له تێروانینی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی گرت سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه ڕووبه‌رووی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسیی بونه‌ته‌وه . له‌م رووه‌وه ته‌ئكید له سه‌ر گرنگیی چالاككردنی دیالۆگی بنیاتنه‌ری نێوان لایه‌نه‌كان كرایه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له بنیاتنانی وڵات و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له ته‌واوی عیراقدا و هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ كه ته‌بایی و یه‌كریزی بێنێته كایه‌وه و خزمه‌تگوزاری پێویست و بنچینه‌یی بۆ هاوڵاتیانی عیراق دابین بكات . هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندیی مێژوویی و قوڵی نێوان هه‌ر دوولا دووپاتكرایه‌وه .




