فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى بۆ kdp.info په‌كه‌كه و توركیا قه‌ناعه‌تیان به‌وه هاتووه لوله‌ى تفه‌نگ چاره‌سه‌ر نییه

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ kdp.info فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى چاودێرى سیاسى و ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند كێشه‌ى كورد له توركیا كێشه‌یه‌كى تایبه‌ت مه‌ند نییه به كورده‌وه و توركیا به‌رپرسیاره له چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌بێت گرفته‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه .
kdp.info: دووباره حكوومه‌تى توركیا و پارتى كرێكاران قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌م ڕێگایه هه‌مان ئه‌و ئاراسته‌یه نییه كه بارزانى چه‌ندساڵه داواده‌كات؟.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى: ئه‌مه كێشه‌ى كورد به‌ته‌نیا نییه كێشه‌ى توركیا و دیموكراتییه‌تى ئه‌و وڵاته‌یه، كێشه‌ى 20 ملیۆن كه‌س به‌شه‌ڕو پێكدادان چاره‌سه‌ر نابێت، ده‌مێكه توركیا قه‌ناعه‌تى به‌وه هێناوه كه ئه‌و كێشه‌یه به‌چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت .
kdp.info: ئایا سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانیش دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه به‌شه‌ڕچاره‌سه‌ر نه‌بێت ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى: له‌ساڵى 1980 ه‌وه تائێستا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان توركیا و پارتى كرێكاران به‌رده‌وامى هه‌یه ده‌یان هه‌زار كه‌س له نێوانیان كوژراوه، ئه‌وه له‌و مێژووه‌وه تائێستا بۆیه‌كه‌مجاره كه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى توركیا دان به‌وه‌داده‌نێن كه ئیتر ئه‌و كێشه‌یه به لوله‌ى تفه‌نگ چاره‌سه‌ر ناكرێت ئه‌و دان پێدانانه زۆر گرنگه چونكه هێزى سه‌ربازى ئه‌و باوه‌ڕه‌ى هه‌بێت ده‌بێت هێزى مه‌ده‌نى ته‌واو ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى له‌لادروست بوبێت .
kdp.info: ده‌گوترێت ئێستا گرفت له‌سه‌ر گفتوگۆكانیش هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى داواكان چونكه دووداواكارى جیاواز له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و DTP هه‌یه.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى: دیالۆگیش وه‌كو شه‌ڕ مه‌یدانى هه‌یه هه‌ركه‌سێك هه‌وڵده‌دات ڕه‌خنه له‌ودیكه بگرێت و هه‌رلایه‌نێك هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات خاڵى لاوازى یه‌كترى بدۆزنه‌وه ئه‌وه‌ش سروشتى دیالۆگه و هیچ كات ناتوانرێت به یه‌ك دانیشتن كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام له دیالۆگ زیاتر هیچ ڕێگایه‌كى دیكه نییه، و ئێستاش په‌كه‌كه و عبدلڵا ئۆج ئاڵان گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ى كه كێشه‌ى كورد ده‌بێت به ڕێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت.
kdp.info:یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كان چییه ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى: یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئه‌وه ده‌بێت توركیا بڕیارى ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕبدات و ده‌بێت توركیا بڵێت " شه‌ڕ ڕاوه‌ستا"چونكه شه‌ڕڕاگرتن به ته‌نیا به‌ده‌ست په‌كه‌كه نییه په‌كه‌كه ده‌توانرێت بڵێت شه‌ڕ ڕاده‌گرم بۆ شه‌ش مانگ شتێكى له‌و شێوه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاگرتنه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه بێت ئه‌و كاته په‌كه‌كه به‌ناچاره‌ى خۆى ده‌چێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ده‌بێت شه‌ڕبوه‌ستێنرێت .
kdp.info: توركیا ده‌ڵێت په‌كه‌كه ئاماده‌نیه بۆ گفتوگۆ ئه‌وه تاچه‌ند ڕاسته؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى: له‌ناو سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه هه‌ندێك توندڕه‌و هه‌ن به‌ڵام خودى عبدڵڵا ئۆج ئاڵان و باڵى سیاسى په‌كه‌كه له توركیا و سه‌ركرده سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مان كۆكن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى گفته‌كان به‌ڕێگاى ئاشتى و دیالۆگ، به‌ڵام كلیلى سه‌ره‌كى له‌لاى توركیایه .
دیمانه: كارزان هه‌ورامى




