لیژنه‌ی كاری باڵاى نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌سه‌ر 14 خاڵ رێككه‌وتن

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: لەکۆبوونەوەی نێوان لایەنی هەرێمی کوردستان و لایەنی عێراقیدا لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان وه‌ره‌قه‌ێكی كار خسته‌روو كه له (14) خاڵ پێكهاتبوو و گفتوگۆێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌یه‌وه كرا و له كۆتاییدا و له پاش ئاڵوگۆری بیروڕا زۆربه‌ی خاڵه‌كانی په‌سند كران و بڕیاره ئه‌مشه‌و ئه‌و خاڵانه ئاماده بكرێت و به شێوازی پرۆژه‌ی رێككه‌وتنێك بخرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی وه‌زاری باڵا به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی .
له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه كه بریار وایه هه‌ر دوو وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیدا ئاماده بن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ وبه‌رگری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق و خاله سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه ریككه‌وتنامه‌كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه :
1. پێكهاته و ئالیه‌تی كار كردن و بنه‌ماكانی كاری هاوبه‌ش و لیژنه‌كان و كاری هاوبه‌ش له ناوچه دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی ده‌مێنێت و میكانیزمی كاركردن كاراتر ده‌كرێت له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
2. كۆبونه‌وه‌كانی هه‌موو لیژنه‌كانی كاری هاوبه‌ش رێكدخریته‌وه و مانگ جارێك ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات زیاد ده‌كرێت و به تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاری باڵا.
3. شوێنی كۆبونه‌وه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ كۆبونه‌وه‌كان له لایه‌ن ( فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق) رێكده‌خرێت وه‌ك لایه‌نی هه‌ماهه‌نگكار بۆ كاری لیژنه‌كان به تایبه‌ت لیژنه‌ی كاری باڵا.
4. به‌دواچون ده‌كرێت بۆ كار‌و بریاره‌كانی لیژنه‌كانی كاری هاوبه‌ش و سزای هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌درێت كه رێككه‌وتنه‌كان وبریاره‌كان و بنه‌ماكان پێشل ده‌كات .
5. سزای هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌درێت كه زانیاری هه‌ڵه ده‌گه‌ێنێته سه‌رووی خۆی به مه‌بستی دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و ئالۆزی له هه‌ر ئاستێكدا بێت .
6. هه‌ركێشه‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی دابراو سه‌ر هه‌ڵبدات به په‌له (لیژنه‌ی كاری باڵا) ئاگادار بكریته‌وه ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌میه‌وه بچێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی . 7. رێز له ریككه‌وتنامه‌كان بگیرێت و سزای ئه‌و فه‌رمانده و لێپرسراو و كه‌سانه بدرێت كه پێشلی ناوه‌روكه‌كانیان ده‌كه‌ن.
8. ئالیه‌تێكی په‌له و خێرا دابنرێت بۆ گێراِنه‌وه‌ی گشت ئه‌و یه‌كه وهێزانه‌ی هه‌ردوو لا كه له دوای 16-11-2012 هاتونه‌ته ناوچه‌كه كه كه گێرانه‌وه‌ی هێزه‌كان راستگۆیانه و شه‌فاف بێت و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاری باڵا پاش ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی وه‌زاری باڵا.
9. چاو خشاندن به بریاری دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌ت فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله و گێرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك بۆ پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ .
بریار وایه سبه‌ێنی چوارشه‌مه لیژنه‌ی كاری باڵا كۆبونه‌وه‌ێكی تر ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی ئاماده كردنی كۆتایی وه‌ره‌قه‌ی ریككه‌وتنامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی پاش نێوه‌ڕوی هه‌مان رۆژ له لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌زاری باڵاوه ئیمزا بكرێت .




