پێشانگەى نێودەوڵەتیی بیناسازى و ئاوەدانكردنەوە لە هەولێر كرایەوە

لەهەولێربەشداری پتر لە 150 كۆمپانیا لە 20 وڵاتانی دنیا پێشانگەی بیناسازی و ئامێری پیشەسازی بەبەردى رووخام و سیرامیك كرایەوە و ماوەی 4 رۆژیش بەردەوام دەبێ.
لەوبارەیەوە لەتیف عارف بەڕێوەبەرى پێشانگەى نێڵودەوڵەتیی هەولێر راگەیاندوە لەم پێشانگەیەدا 165 كۆمپانیای بەناوبانگی دنیا لە 20 وڵات بەشداری تێدا دەكەن كە چەند وڵاتێكی بەشداربووی پێشانگەیەكە بۆ یەكەمجارە بەشداری لە پێشانگەی ناودەوڵەتیی هەولێر دەكەن.
لەبارەی ناوی وڵاتەكانیش گوتی، ئەو وڵاتانەی تا ئێستە بڕیاریان داوە بە شێوەیەكی رەسمیی بەشداری لەو پێشانگەیەدا بكەن برێتین لە هۆلەندا، سووریا، عێراق، ئێران، ئەمەریكا، توركیا، ئیمارات، سوید، ژاپۆن، لبنان، ئوردن، سعودیە، ئوسترالیا، میسر، بەریتانیا، هیندستان، ئەڵمانیا، بولگاریا، كەندا و ئیتاڵیا.
عارف رای گەیاند، هەریەك لە بولگاریا و ئوسترالیا و سوید بۆ یەكەمجارە بەشداری لەو پێشانگەیەدا دەكەن.




