توركیا داواده‌كات ناكۆكییه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا له ڕێگاى ده‌ستوره‌چاره‌سه‌ر بكرێن

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نیگه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكییه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا و داواده‌كات له‌ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستورى عێراق كۆتایى به‌كێشه‌كان بهێنرێت .
گوته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا "سلجوق ئه‌ونال " له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاند ده‌ڵێت " توركیا زۆر گرنگى به ئارامى عێراق ده‌دات، بۆیه په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان هه‌ردوولا و ڕه‌وانه‌وه‌ى گرژییه‌كان"
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه هه‌ردوو حكوومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێم ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور .




