دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنها چەند خولەکێکی خایاند

هەرچەندە پێشووتر وابڕیار درابوو کە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پرۆژە یاسای چارەسەرکردنی زیادەڕۆیی بەڵام گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە نەکراو ئەندامانی پەرلەمان تەنها چەند خولەکێک لەناو هۆَلی پەرلەمان مانەوە.
شیلان عبدالجبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزرایەکان بۆ(kdp.info) وتی" وا بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەدانیشتنێکی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەکی گرنگ کە پرۆژە یاسای چارەسەرکردنی زیادەڕۆییە لە هەرێمی کوردستان بەڵام دوای ئەوەی چەند خولەکێک چوینە ناو هۆڵی پەرلەمان دواتر پێیان راگەیاندین کە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی تری نادیار دواخرا.
ناوبراو وتیشی" ئەو پرۆژە یاسایە پرۆژە یاسایەکی گرنگەو پێویستە بە وردی و تۆکمەیی کاری لەسەر بکرێت و پەیوەستە بۆ کۆمەڵێک وەزارەت و فەرمانگەو ئەگەری ئەوەش هەیە هۆکاری دواخستنی ئەو دانیشتنە کارکردنی زیاتربێت لەسەر ئەو پرۆژە گرنگە.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




