٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێیەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی تەندروستی لە هەولێر دەكرێتەوە

سەرچاوە: AK News

گۆتیاری وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سێشەمی داهاتوو سێیەم پێشانگەی ناودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی تەندروستی لە پێشانگەی ناودەوڵەتیی هەولێر لە پاركی سامی عەبدوڕەحمان دەكرێتەوە.

خاڵس قادر، ئەمڕۆ دووشەم لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، رۆژی 29ی ئەم مانگە بە بەشداریی 140 كۆمپانیای بواری تەندروستی پێشانگەیەكی تایبەت بە كەلوپەلی تەندروستی لە شاری هەولێر دەكرێتەوە و تێیدا دواترین ئامێر و كەلوپەلی پزیشكی و دەرمان دەخرێتە ڕوو.

زیاتر گوتی، پێشانگەكە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 140 كۆمپانیا لە 17 وڵاتدا بەشداریی تێدا دەكەن.

گۆتیاری وەزیری تەندروستی هیوای خواست كردنەوەی ئەو پێشانگەیە ببێتە مایەی باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە كەرتی تایبەت و گشتی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار