خه‌سرۆگۆران بۆ KDP.INFO جوڵاندنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله كارى گه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌بێت

له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ Kdp.info: خه‌سرۆگۆڕان به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌شدارى كورد به‌یه‌ك لیست له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى كورد دایه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئۆپه‌راسیۆنى دیجله كارى گه‌رى له‌سه‌ر پاكى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق ده‌بێت .
Kdp.info: بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دابڕێنراوه‌كان كورد به‌یه‌ك لیست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌تات
خه‌سرۆگۆران: ئێمه هه‌وڵى ته‌واومان داوه و وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌رجه‌م حزبه‌كانمان كۆكرده‌وه و ڕاوبۆچوونمان وه‌رگرتوون سوپاس بۆ خوا سه‌رجه‌میان بۆ چوونیان وایه كه به‌یه‌ك لیست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین و نه‌هێڵین هه‌ڵه‌كانى ساڵى 2010 مان به‌سه‌ر بێته‌وه كه نزیكه‌ى 70 هه‌زار ده‌نگمان به‌فیڕۆ چوو. ئێستاش به‌و یه‌ك لیست و یه‌ك هه‌ڵوێستییه‌مان دڵى كورد له‌و ناوچانه خۆش ده‌كه‌ین چونكه ئامانجان له‌ده‌ره‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى حزبیه .
Kdp.info: قازانجى یه‌ك لیستى كورد له‌و پارێزگایانه له چیدایه ؟
خه‌سرۆگۆران: دابه‌زینى كورد به‌یه‌ك لیست زۆر باشه ،چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له كه‌ركووك زۆرینه‌مان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه ده‌توانین پارێزگاى ئه‌و شاره بۆخۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین و له موسڵیش ئه‌گه‌ر كورد ده‌نگى زۆرى هێنا ئه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێت له دامه‌زراندنى هه‌یكه‌لیه‌تى پارێزگا و یه‌كه ئیدارى ئه‌و پارێزگایه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێزى كورد و قه‌باره‌ى ده‌نگده‌رى بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه ئاشكرا ده‌بێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه بۆ تاكى كورد ئه‌و یه‌ك لیستییه زۆر باشه .
Kdp.info: گرنگترین كۆسپ له‌به‌ر ده‌م ده‌نگده‌رى كورد له وناوچانه چیه یان ده‌وترێت خه‌ڵكى كورد له‌و ناوچانه ده‌نگ ناداته لیسته كوردیه‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى وابه‌سته‌ى مه‌زهه‌بین.
خه‌سرۆگۆران: به‌ڵى ئه‌و كیشه‌هه‌یه ، به‌داخه‌وه به‌شێك له حزبه شیعیه‌كان به‌ناوى مه‌زهه‌به‌وه ده‌نگده‌رى كورد مه‌حروم ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌زیدیه‌كانیش حه‌ره‌كه‌یه‌كى بچوكى ڕه‌گه‌زپه‌رست هه‌یه ده‌یانه‌وێت به فیتى ناحه‌زان له‌نه‌ته‌وه‌ى خۆیان داببرێنن وێڕاى ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ى ئه‌منى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگده‌رى كورد به‌تایبه‌تى له مقدادیه و سه‌عیدیه و جه‌له‌ولا و كورد نه‌یتوانیوه به ئازادى ده‌نگى خۆى بدات ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى نه‌هاتنه‌وه‌ى ناوى ده‌نگده‌ر و كێشه‌ى هونه‌رى ده‌نگدان و دوورى بنكه‌كانى ده‌نگدان ڕێگره له به‌رده‌م ده‌نگده‌رى كورد .
Kdp.info: پێت وایه به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ناوچه دابڕێنراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ؟
خه‌سرۆگۆران: هه‌رهه‌ڵبژاردنێكى ته‌ندورست پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌نگده‌رى كورد دیارى بكات و له ڕاپۆرته‌كانى un ته‌واوى ئه‌و ڕاستیانه ده‌رده‌كه‌وێت ئێستا ئێمه له كه‌ركووك شه‌شه كورسیمان هێناوه گه‌وره‌ترین لیستیش به‌رانبه‌ره‌كه‌مان شه‌ش كورسى هێناوه له كاتێكدا ئێمه ده‌یان هه‌زار ده‌نگمان فه‌وتاوه ئه‌مانه ته‌واوى ڕاستى بابه‌ته‌كان ده‌رده‌خه‌ن بۆیه به‌ڵى هه‌ڵبژاردن زامنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه .
Kdp.info: بۆچى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دواخراوه له كوردستان؟
خه‌سرۆگۆران: خۆى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى داوامان كرد كه په‌له‌بكرێت له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان بۆیه هه‌رئه‌و كاته حكوومه‌ت واده‌یه‌كى دیارى كرد بۆ هه‌ڵبژاردن دواتر كۆمیسیۆن نه‌یتوانى له كاتى دیارى كراوى خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆكارى یاسایى و كێشه‌ى یاسایى نه‌ته‌وه‌جیازازه‌كان و هۆكارێكى دیكه ئه‌وه بوو كه ستافى پێشووى كۆمیسیۆن له‌و كاته‌دا ماوه‌یه‌كى كه‌میان ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى كاركردنیان كۆتایى پێبهێنرێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ستافى تازه هه‌ڵبژێردرێت ئێستا كه كۆمیسیۆن هه‌ڵبژێردراوه ئه‌وه مافى ئه‌وانه كارى پێویستى بۆبكه‌ن و ئێمه پێمان خۆشه هه‌ڵبژاردن بكرێت چونكه ئه‌وه پرۆسه‌ى دیموكراتیه .
Kdp.info: ئۆپه‌راسیۆنى دیجله چ كاریگه‌ریه‌ك ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى پارێزگاكان له ناوچه دابڕێنراوه‌كان؟
خه‌سرۆگۆران: ئه‌و جوڵاندنى هێزه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونى ده‌نگده‌رى و كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌یه‌كى له‌و شێوه و شه‌فافیه‌ت ناهێڵێت و له قازانجى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه بۆ یه‌هه‌رچى زووه ده‌بێت بیر له‌و مه‌ترسیه بكرێته‌وه .
دیمانه: كارزان هه‌ورامى




