٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لە دووكان كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەى بازرگانیكردن بەمرۆڤ بەڕێوە دەچێ

سەرچاوە: AK News

سەرۆكى رێكخراوى هاوپەیمانیەتیی ناودەوڵەتی بۆ بڵاوكردنەوەى دادپەروەری گوتى، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم لە هاوینەهەوارى دووكان كۆنفرانسێكی ناودەوڵەتی بەبەشداریی 150 كەسایەتیی ناوەدەوڵەتی و ناوەخۆیی لەبارەى بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە بەڕێوە بچێ.

بەختیار ئەمین وەزیری پێشووى مافی مرۆڤى عێراق بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، رێكخراوەكانى هاوپەیمانیەتیی ناودەوڵەتی بۆ بڵاوكردنەوەى دادپەروەری، مڤیریشماى ئیتاڵیایی و رێكخراوى یارمەتنیدانى یاسایی (law) بەهاوكاریی وەزارەتى دەرەوەى ئیتاڵیا بەیانیی ئەمڕۆ لە دووكان لەژێر دروشمی "بازرگانیكردن بەمرۆڤ میكانیزم و رێوشوێنی كاریگەر بۆ بنەبڕكردنی" كۆنفرانسێكی ناودەوڵەتی رێكدەخەن.

پتر گوتى، كۆنفرانسەكە بەبەشداریی 150 كەسایەتیی ناودەوڵەتی و ناوەخۆیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕٍێوە دەچێ و ماوەى 2 رۆژ بەردەوام دەبێ و تێیدا نوێنەرانى وەزارەتى دەرەوە، تەندروستی، دادی ئیتاڵیایی، ئەنجوومەنى پیرانی ئیتاڵیا، نوێنەرانى un و یەكەتیی ئەوروپا و كۆوەندی عەرەبی و هاریكاریی ئیسلامى لە بەغدا ئامادە دەبن.

ئەمین گوتی، بازرگانیكردن بەمرۆڤ ئێستە پێی دەڵێن "كۆیلایەتیی سەردەم" كە بەچەند شێوازێك دەكرێ، مادە هۆشبەرەكان، لەشفرۆشی، چەوسانەوەى منداڵ، فرۆشتنى ئەندامى جەستەى مرۆڤ، هەروەها كۆمەڵی ناودەوڵەتی ماوە 20 ساڵە گرینگی بەو بوارە دەدا.

سەرۆكى رێكخراوى هاوپەیمانیەتیی ناودەوڵەتی بۆ بڵاوكردنەوەى دادپەروەری گوتى، خۆشبەختانە لە ساڵی شوبات/فێبرایەری رابردووەوە لە عێراق یاسای بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە قەدەغە كراوە و مانگى رابردووش كەوتە وارى جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی لەو شێوەیە نییە.

ئەمین داواى لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆردێكی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى بازرگانیكردن بەمرۆڤ لە نێوان وەزارەتە پێوەندیدارەكان بێتە دروستكردن.

وەزیری پێشووى داداى عێراق گوتى كە ئامانج لەو كۆنفرانسە هۆشیاكردنەوەى خەڵك و سوود وەرگرتنە لە ئەزموونى وڵاتان ئاماژەى كرد بێكارى و هەژاری و نەخوێندەوارى كەشی گونجاو دروست دەكا بۆ ئەو دیاردەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار