لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی تەئکید لەسەر یەکڕیزی گەلی کوردستان کرایەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26/11 /2012 لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی (ی .ن.ك) لە هەولێر هەردوو مەكتەبی سیاسی (پ.د. ك ) و (ی.ن.ك) بە سەرپەرشتیی هەردوو سەرۆك مام جەلال و كاك مەسعود بارزانی كۆبوونەوە.
تاوتوێكردنی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و كوردستان تەوەرەی سەرەكیی كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولاش كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەرز نرخاند و تەئكیدیان لەسەر یەكریزیی گەلەكەمان كردەوە .لە تەوەرەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوە پێویستەكان كرا، بۆ چارەسەركردنی گرژییەكان كە بەهۆی دروستكردنی هێزی دیجلە سەریهەڵداوە




