٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە سبەی یەك كاتژمێر هاتوچۆ لەكەركووك قەدەغە بكەن، دژی ئۆپەراسیۆنی دیجله

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی لەرۆژی 12/ 11/ 2012  حزب و رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی لە بەردەم پارێزگای كەركووك خۆپیشاندانێكیان بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ئەنجام دا و تێیدا لە رێگەی پارێزگاری كەركووكەوە یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆک وەزیران نوری مالكی کرد، لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرماندەییە و تێیدا مۆلەتی 7 رۆژیان دا بە سەرۆك وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێزە،  بەلام 7 رۆژەكە تێپەڕی و هیچ وەڵامێکی بەغدا لەهەمبەر  داواكارییەكانی کەرکووکییەکان نەدرایەوە.

  وەکو پەیامنێری ( kdp.info) پێی راگەیاندنین  ئەمڕۆ وەکو کاردانەوەیەکی جەماوەری  سەرجەم حزبە كوردستانییەکان و رطكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند كە سبەی لە سەرجەم كەركووك بە ئاگەداریی پارێزگاری كەركووك و بەرپرسانی  هاتوچۆی لە پارێزگاکەدا، هاتوچۆ قەدەغە دەكرێت و لەهەمان کاتیشدا داوایان لە سەرجەم دەزگا حكوومییەكان كردووە، كە سبەی بۆ ماوەی یەک كاتژمێر دەست لە كاركردن هەڵبگرن بە مەبەستی رەتكردنەوەی سیاسەتی هەلەی مالکی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە

هەر لە درێژەی ئەو  یاداشتەی لایەنەکان پێشکەشیان کردووە، ئاماژە بەوەکراوە کە داوا لە سەرجەم " قوتابیان و مامۆستایانی ئاینی و پارێزەران مامۆستایانی قوتابخانەكان و كاسبكاران و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكا دەکەن، بەیانی  بەشداری لەم ناڕەزایی دەربڕینە بکەن و سبەی لە شوێنی قەدەغەکردنی هاتوچۆکە ئامادەبن.

هەر بۆیەش بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی شارەكە لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان ئەم زانیاری و بۆچوونانەیان خستە بەردەم رای گشتی شارەکەو دەزگاکانی راگەیاندن.

هەواڵی پەیوەندیدار