بە بەشداری سەرۆكی حكوومەت، كۆنفرانسی هەڵمەتی نیشتمانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستی بە كارەكانی كرد

ئەمڕۆ و بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەژێر ناوی لە ئاشتی ماڵەوە بۆ ئاشتی كۆمەڵگا و بە ئامادەبوونی جۆرج ۆستن نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتاران و باڵیوزی سوید لە عیراق و ژمارەیەك لە كونسڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم و رێكخراوەكانی تایبەت بە ئافرەتان و كۆمەڵگای مەدەنی و چالاكوانانی بواری پاراستنی مافی ئافرەتان و رۆشنبیران و ژمارەیەكی بەرچاوی ئافرەتان . ئەنجومەنی باڵای خانمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆنفرانسی هەڵمەتی نشتیمانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان سازكرد.
سەرەتاری كارنامەی كۆنفرانس بە دەقیقەك وەستان رێزگرتن بۆ گیانی ئەو ئافرەتانەی بوونە قوربانی ئەم دیاردەیە لە نێو كۆمەڵگای كوردستاندا دەستپێكرد.
دواتر وتەی بەخێرهێنان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵمەتەكە پێش كەش كردا وتێدا بە گەرمی بەخێرهێنانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و هەموو ئامادەبووان و بەشدارانی كۆنفرانسەكەو ئامادەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەم كۆنفرانسە دا بە گرنگی زانی و وەكو پاڵپشتێكی گەورە بۆ زیاتر پاراستنی مافی ئافرەت و بەرجەستەكردنی لە نێو كۆمەڵگادا وەسفی كرد.
پاشان بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەم بۆنەیەوە پەیڤێك پێش كەشی كرد و تێدا دەست خۆشی لە رێكخەرانی ئەم كۆنفرانسە و چالاكوانانی بواری پاراستنی مافی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان كرد.
هەروەها گوتی: ئه‌و چالاكیانه‌ی له ڕۆژی 25ی مانگه‌وه له كوردستان ده‌ست پێكراوه جێگه‌ی ده‌ستخۆشین. هیوادارم ئه‌و گه‌رموگوڕیه‌ی ئه‌مڕۆش به درێژایی ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕایده‌گه‌یه‌نین به هه‌موو بڕوایه‌كه‌وه نمایشێكی میدیایی نییه، به‌ڵكو له باوه‌ڕی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانی ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهاندا ده‌زانین توندوتیژینواندن دژی ئافره‌تان هه‌ڕه‌شه‌كردنێكی جددییه له دیموكراسی. هیچ سیسته‌مێك ناتوانێ به خۆی بڵێ دیموكراسی كه ده‌رفه‌تی یه‌كسانیی ژیان و كاركردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ وه‌ك یه‌ك نه‌ڕه‌خسێنێ.
دڵنیام ئێوه‌ش هاوڕان له‌گه‌ڵ من كه توندوتیژی ده‌رهاویشته‌ی نه‌بوونی یه‌كسانی و دادوه‌رییه. ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جددی ده‌كه‌ین كه حكوومه‌ت پارێزه‌رێكی چاوكراوه‌ی پاراستنی مافی ئافره‌تان بێت، هه‌روه‌ها دوور له حیزبایه‌تی و مه‌حسووبیه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌تانی خاوه‌ن توانا ده‌ڕه‌خسێنین.
هه‌روه‌ها لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوی كرد كه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ته‌نیا له‌و 16 ڕۆژه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا نه‌بینن، به‌ڵكو به درێژایی ساڵ ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆتان ببینن. پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تیش به ته‌واوه‌تی ماده و یاساكانی په‌یوه‌ست به پاراستنی ژیان و مافه‌كانی ئافره‌تان له كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پاشان جۆرج ۆستن نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق لە وتەیەكی دا سازكردنی ئەم كۆنفرانسە و زیاتر بایەخ دانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و بەتایبەتی چینی ئافرەتان بە گرنگ وەسف كرد.
هەروەها ئاماژە بە بەرنامە و هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتووەكانی دا لە عیراق و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە باشتركردنی رەوشی ئافرەتان و زیاتر بەجەستكردنی مافەكانیان لە تەواوی بوارەكاندا .لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا پشگیری نەتەوەیەكگرتووەكانی دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێك لەسەر ئاشتی رەسمی و كۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی خۆڵقاندنی رەوشێكی لەبار بۆ ئافرەتان و بەشداریكردنیان بە شێوەیەكی كاراتر لە پرۆسەی بەرێوەبڕدنی وڵات‌دا.
دواتر چەند نمایشی ڤیدیۆیی كە تێدا بە چەند زمان و دیالیكتەكانی كۆمەڵگای كوردستان داوای پاراستنی مافی ئافرەتان و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی پێش كەش كرا.
پاشان وتاری لیژنەی بەرگریكردن لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان لەلایەن خاتوو گەشە دارا پێش كەش كرا و تێدا باس لەو یاسا وبڕیارانەی پەرلەمانی كوردستان كرد سەبارەت بە چونیەتی پاراستنی مافی ئافرەت و بەشداریكردنیان بە شێوەیەكی كارا لە تەواوی بوارەكان و لە سەر هەموو ئاستەكان.
هەروەها وتاری باڵیوزی سوید لە عیراق پێش كەشكرا وتێدا باس لەو یاسا و رێسانەی كرد كە تایبەتن بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگای سویدی و چونیەتی دابینكردنی یەكسانی و بەتایبەتی مافی ئافرەتان.
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئاماژە بە یاسایی تایبەت بە مافی ئافرەتان كە لە ساڵی 2011 لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە دا و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەم بوارەدا بە گرنگی وەسفی كرد.هەروەها هیوای خۆاست كە ئەم كۆنفرانسە وەكو فاكتەرێكی بەهێز بێت بۆ زیاتر دابینكردنی مافەكانی ئافرەت لە كوردستان و لەم روویەوەش ئامادەی وڵاتی سوید بە رێگای باڵیوزخانەی خۆی لە عیراق و كونسڵگەری سوید لە هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ پێش كێش كردنی هەر هاوكاری و هەماهەنگیەك لەگەل دام ودەزگاكانی هەرێم كە تایبەتن بە بواری پاراستنی مافی ئافرەتانەوە.
دواتر هەر یەك لە كونسڵَی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان وتەیەكیان پێش كەش كرد و تێدا ئاماژە بە رەوشی ئافرەتان لە وڵاتی خۆیان دا . هەروەها تیشكیان خستە سەر ئەو یاسا و رێنمایانەی كە تایبەتن بە بواری پاراستنی مافی ئافرەتانەوە وچونیەتی رەفتاركردنی حكومەتەكەیان لەگەڵ ئەو جۆرە كارانەی كە دەبنە هۆی پێشەڵكردنی مافی ئافرەتان. سازكردنی ئەم جۆرە كۆنفرانسانە و هەنگاوەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پاراستنی مافی چینەكانی كۆمەڵگا و بەتایبەتی ئافرەتان بەرز نرخاند.
پاشان وتاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی پێش كەش كرا و تێدا پشگیری خۆیان بۆ ئەم كۆنفرانسە و هەموو هەنگاوێك كە بەرەو پاراستنی مافی ئافرەتان و چینەكانی دیكەی كۆمەڵگای بێت دەربڕی و یاسای پاراستنی مافی ئافرەتان لە كوردستان كە لە ساڵی 2011 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسندكراوە بە بنەمایی پاراستنی مافی ئافرەتان زانی.
هەروەها پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەرێمی كوردستان لە پەیڤێك دا باس لە ئامانجی سازكردنی ئەم كۆنفرانسە و كارنامەی كۆنفرانس كرد و گوتی لە ساڵانی زوویەوە لە كوردستان بایەخ بە مافی ئافرەتان و رێگرتن لە كاری توندوتیژی داوە و پرۆسەی بایەخ دانیش بەردەوامە و لەسەر ئاستی رەسمی و كۆمەڵگای كوردستان هەنگاوی باش و پێشكەوتوو نراوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە لە درێژەی كارنامەی ئەم كۆنفرانسە بڕیارە پلانی جێبەجێكردنی سێكتەرەكانی ناوخۆ و كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەردە گفتوگۆ بكرێن ودواتر كۆنفرانسەكە بە دەرخستنی چەند راسپاردە ە پەنێڵەكان كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.

ده‌قى وتارى سه‌رۆکى حکوومه‌ت له ڕێوڕه‌سمى ئه‌مڕۆى کردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، به‌یانیتان باش،
هه‌موو لایه‌کتان به خێر بێن به سه‌ر چاو، به خێر بێن بۆ مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان. ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم لێره له‌گه‌ڵتان ئاماده ده‌بم بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگ، ئه‌ویش پرسى توندوتیژیه دژى ڕه‌گه‌زى مێینه.
ئێمه له هه‌رێمی کوردستان به ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیى دژی ژنان، له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌کان و خه‌ڵکانی ئازادیخوازی جیهان به‌شدار ده‌بین له هه‌وڵه‌کانی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و کاری جددی له سه‌ر نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانیی ده‌که‌ین.
لێره له ده‌ستپێکردندا ده‌مه‌وێ سوپاسى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان بکه‌م بۆ سازدان و ڕێکخستنى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تى و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانى حکوومى و ناحکوومی ده‌که‌م که کارى جددیان کردووه بۆ چاکترکردنى بارودۆخى ژنان و که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى و دابینکردنى ئاسووده‌یى بۆ خێزان.
ئه‌و چالاکیانه‌ی له ڕۆژی 25ی مانگه‌وه له کوردستان ده‌ست پێکراوه جێگه‌ی ده‌ستخۆشین. هیوادارم ئه‌و گه‌رموگوڕیه‌ی ئه‌مڕۆش به درێژایی ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له هه‌رێمی کوردستاندا به‌رده‌وام بێت، چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕایده‌گه‌یه‌نین به هه‌موو بڕوایه‌که‌وه نمایشێکی میدیایی نییه، به‌ڵکو له باوه‌ڕی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازى کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مافه‌کانی ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهاندا ده‌زانین توندوتیژینواندن دژی ئافره‌تان هه‌ڕه‌شه‌کردنێکی جددییه له دیموکراسی. هیچ سیسته‌مێک ناتوانێ به خۆی بڵێ دیموکراسی که ده‌رفه‌تی یه‌کسانیی ژیان و کارکردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ وه‌ک یه‌ک نه‌ڕه‌خسێنێ.
دڵنیام ئێوه‌ش هاوڕان له‌گه‌ڵ من که توندوتیژی ده‌رهاویشته‌ی نه‌بوونی یه‌کسانی و دادوه‌رییه. ئێمه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری جددی ده‌که‌ین که حکوومه‌ت پارێزه‌رێکی چاوکراوه‌ی پاراستنی مافى ئافره‌تان بێت، هه‌روه‌ها دوور له حیزبایه‌تی و مه‌حسووبیه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌تانی خاوه‌ن توانا ده‌ڕه‌خسێنین.
به‌ڕێزان ..
ئێمه وه‌ک حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵی 2007ه‌وه ساڵانه به‌شداریمان له‌و یادکردنه‌وه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌دا کردووه، ئه‌نجامه‌کانیشی تاوه‌کو ڕاده‌یه‌کی زۆر جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندین، چونکه بووه هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی زیاترى هوشیاری له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا.
ئێمه له کاتێکدا ڕێز له خه‌باتی ئافره‌تانی جیهان ده‌گرین، به ڕێز و پێزانینێکی زۆریشه‌وه ده‌ڕوانینه خه‌باتی ئافره‌تانی کوردستان له ڕابردوو و له ئێستادا. له ڕۆژگاری شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌موومان به چاوی خۆمان ڕۆڵی ژنانمان له کوردستاندا ده‌بینی، له کاری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له دابینکردنی گوزه‌رانی منداڵه‌کانیان له ئاواره‌یدا. هه‌زاران کچ و کوڕی ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له دوای ئه‌نفاله‌کان به ڕه‌نج و خۆڕاگریی دایکانی کوردستان گه‌وره کراون. پیاوی کورد که خۆی ئه‌و زۆرداریه‌ی بینیوه، ده‌بێ ئێستا شه‌رم بکات که غه‌در و زوڵم له ئافره‌ت بکات له کۆمه‌ڵگادا.
شه‌ره‌ف له کوشتندا نییه، به بڕوابوون به‌م بنه‌مایه، دژی نه‌ریتی کوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف وه‌ستاینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی یاسایی و به کرده‌وه ڕێگه‌ی لێ بگرین، له ساڵی 2007دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانمان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی کوردستان دروست کرد که ئه‌وانیش نووسینگه‌یان له ده‌ڤه‌ره‌کان و قه‌زاکان دروست کردووه .
به پێی ئاماره‌کان ژماره‌ی کوشتنی ئافره‌تان که‌م بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ى زۆری سکاڵاکردنی ئافره‌تان به‌رز بووه‌ته‌وه، که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی هوشیاربوونه‌وه‌ی پتری ئافره‌تان و کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌یه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک وڵاتانی پێشکه‌وتوو، چه‌ند شێلته‌رێکی داناوه بۆ پاراستنی کچان و ژنان له هه‌ڕه‌شه. هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بکه‌م له هه‌ر چوار پارێزگاکه سلێمانى، گه‌رمیان، هه‌ولێر و دهۆک.
له دواى ساڵى 2001 هه‌ندێ ماده و بڕگه‌ی یاسای باری که‌سێتی و یاسای سزادانی عێراقمان گۆڕی، بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا مافی زیاتر بده‌ینه ئافره‌تان، به‌م هه‌موارکردنانه ڕێگه‌مان گرت له فره‌ژنى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌مان گرت له کوشتن له سه‌ر شه‌ره‌ف، ئه‌وه‌مان کرده "تاوانی کوشتنی به ئه‌نقه‌ست". لێره‌شدا داوا له حکوومه‌تی فیدرالی عێراق ده‌که‌ین که ئه‌وانیش هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان بهاوێژن، چونکه زۆر که‌س به شێوازی جۆراوجۆر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ژنهێنانی زیاتر و به‌شوودان و ماره‌کردنی کچان له ته‌مه‌نی منداڵی و خۆشاردنه‌وه له تاوانی کوشتنی ژنان. لێره‌وه داوا ده‌که‌ین که حکوومه‌ت له به‌غدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به جددى وه‌ربگرێت و دیراسه‌تى بکات و ئێمه له حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه هاوکاریى ته‌واوى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ین.
ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ 122 وڵاتی دیکه‌دا خاوه‌ن یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانییه، که ساڵی ڕابردوو په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کرد که پرۆژه‌که له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه پێشکه‌ش کرا بوو، به ئاماده‌کاریی چه‌ند چالاکڤان و که‌سی شاره‌زا. ئه‌و یاسایه به بۆچوونی زۆر له شاره‌زایان به یه‌کێک له یاسا پێشکه‌وتووه‌کان داده‌نرێت له سه‌ر پرسی ژن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
زۆر سوپاسی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تان و چالاکڤانانی پاراستنی مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ین که یارمه‌تیان داین له هه‌نگاونان و گۆڕین و دانانی یاسا پێویسته‌کاندا، هه‌ر لێره‌شه‌وه داوایان لێ ده‌که‌م که زیاتر چاودێریی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده و یاسایانه بکه‌ن که په‌یوه‌ستن به ئافره‌تانه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته به‌رده‌وام ماده و یاسا تازه‌کان بۆ ژنان شی بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی خۆکوشتن په‌نا بهێننه به‌ر حکوومه‌ت، ئێمه‌ش وه‌ک حکوومه‌ت پابه‌ندین به پاراستنی مافه‌کانی ژنان و سه‌لامه‌تییان له هه‌رێمى کوردستاندا.
لێره‌وه به هه‌موو دایکان و خوشکان ده‌ڵێم، به هیچ شێوه‌یه‌ک له ژێر هیچ زولمێکی ناوخۆی خێزانی‌دا بیر له خۆکوشتن نه‌که‌نه‌وه، چونکه ده‌توانن حکوومه‌ت وه‌ک پشت و په‌نای خۆتان ته‌ماشا بکه‌ن و په‌ناى بۆ بهێنن بۆ ئه‌و زوڵمه‌ى که لێتان ده‌کرێت.
پێویسته سوپاسی زانا و مامۆستایانی ئایینی بکه‌م که ڕۆڵێکی منه‌وه‌رانه‌یان گێڕا له ئه‌نجامدانی گۆڕینی پێویست له یاساکاندا، له هه‌مان کاتدا داوایان لێ ده‌که‌م به فراوانی به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا بکه‌ن، چونکه به ڕاستی ئیسلام ڕێگه به‌و ڕووداوانه‌ی کوشتن نادات که له کوردستان ده‌کرێن، هه‌روه‌ها خۆکوشتنیشی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌رام کردووه. له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ى ڕێزم بۆ هه‌موو مامۆستایانى ئایینى که به ڕاستى ڕۆڵێکى سه‌ره‌کییان بینى له ده‌رکردنى ئه‌و یاسایه، دیسانه‌وه داوایان لێ ده‌که‌م ڕۆڵى به‌رده‌وامى خۆیان ببینن.
ئه‌رکی مامۆستایانی قوتابخانه‌کانه قوتابیانیان هوشیار بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌رکی زانکۆ و سه‌نته‌ره ئه‌کادیمییه‌کانه لێکۆلینه‌وه‌ی پێویست له‌و باره‌وه ئه‌نجام بده‌ن. داوا له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌م زیاتر ڕۆڵ بگێڕن له هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ده‌رهه‌ق به‌م مه‌سه‌له‌یه.
ئێمه وه‌ک حکوومه‌ت ئه‌رکی خۆمان له پاراستنی ئافره‌تان ناخه‌ینه سه‌ر پێکهاته‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام پاراستنی ماف و ژیانی ئافره‌ت ئه‌رکێکی هاوبه‌شی نێوان حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌یه به شێوه‌یه‌کى گشتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌نگاوی جددیمان هاوێشتووه و ئێمه له کابینه‌ی حه‌وته‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌کی وردمان کردووه و نه‌خشه‌ی زیاترمان داناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له کابینه‌ی شه‌شه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان دامه‌زرا، ئه‌وه هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ بوو که کابینه‌ى شه‌ش ئه‌نجامى دا، ئێستا به یارمه‌تیى ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و که‌سانی شاره‌زای نێوده‌ڵه‌تی؛ ستراتیژیه‌تی تایبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژى ژنان له سه‌ر ئاستى نیشتیمانى داڕشتووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باشتر ڕۆڵی هه‌ماهه‌نگی و چاودێریکردن و به‌دواداچوون بگێڕێت، بۆردی چاودێریی مافی ژن له کابینه‌ی حه‌وته‌مدا دامه‌زراوه. ئه‌و بۆرده هه‌وڵ ده‌دات مانگانه کۆبوونه‌وه بکات به به‌شداریی وه‌زاره‌ته‌کانی داد، ئه‌وقاف، ناوخۆ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵا، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانان. هه‌ر له‌و بواره‌شدا یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی خانمان داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی دامه‌زراوتر و کاریگه‌رتر ببێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانی وه‌ک پێویست جێبه‌جێ نه‌کراوه، کۆمه‌ڵێک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌نجام دران، له‌وانه‌ش کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و بواره‌دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش هاوکارمان بوو که لێره‌وه سوپاسیان ده‌که‌ین. له ئه‌نجامدا توانیمان چه‌ند بڕگه‌یه‌ک بخه‌ینه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ، له‌وانه‌ش دانانی دادوه‌ری تایبه‌ت به توندوتیژی، ڕاهێنانی دادوه‌ران و ئه‌فسه‌رانی لێکۆلینه‌وه له نووسینگه‌کانی به‌دوداچوونی توندوتیژیدا. بڕیارمان داوه 10 بنکه‌ی تایبه‌تی پۆلیس له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ینه‌وه بۆ لێکۆلینه‌وه له که‌یسه‌کانی توندوتیژیی خێزانی و ئافره‌تان.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی داوا له هه‌موو ئافره‌تانی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان بکه‌م که ئافره‌ته ئاواره‌بووه‌کانی کوردستانی سووریا له بیر نه‌که‌ن. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پێی توانا هاوکاریی ئه‌و خێزانانه‌ی کردووه و ده‌یکات، به‌ڵام ئه‌رکێکی مرۆڤانه و نه‌ته‌وه‌ییه له سه‌ر ئێوه‌ش که هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی پێویست بۆ ئه‌و دایکانه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی تواناتان هاوکارییان بکه‌ن له‌و میحنه‌ته‌ى که هه‌یانه.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌که‌م که هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ته‌نیا له‌و 16 ڕۆژه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا نه‌بینن، به‌ڵکو به درێژایی ساڵ ئه‌وه وه‌ک ئه‌رکێکی خۆتان ببینن. پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تیش به ته‌واوه‌تی ماده و یاساکانی په‌یوه‌ست به پاراستنی ژیان و مافه‌کانی ئافره‌تان له کوردستان جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئێمه ئاسووده نابین تا نه‌بینین سه‌رجه‌م ژنانى کوردستان هه‌ست به دڵنیایى ده‌که‌ن. ده‌بێ وا هه‌ست بکه‌ن هه‌ر کاتێ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بکرێت حکوومه‌ت و پۆلیس و دادگاکان پارێزگاریان لێ ده‌که‌ن. ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌کیى کاردنى ئێمه‌یه. به هیوای ژیانێکی خۆشتر بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌تانی کوردستان.
به‌خێربێن به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.




