پیرۆزبایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان

بەبۆنەی یادی 18 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كورتەباڵاكانی كوردستان دەكەین بەو هیوایەین 18 هەمین مۆمی تەمەنی كۆمەڵەكەتان هاوكات بێت لەگەڵ بەدیهێنانی تەواوی داواو خواستەكانی كورتەباڵاكان لەكوردستاندا.
هەر بەبۆنەی یادی 18 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەكەتان جەخت لەسەر بەردەوامی كاری رێكخراوەیتان دەكەینەوە لەپێناو چەسپاندنی مافەكانتان لەچوارچێوەی یاسادا، هەروەها یەكدەنگی و هاوهەڵویستتان بۆ پرس و بابەتە نیشتیمانییەكان جێگەی ستایشكردنە.
دوبارە پیرۆزبێت یادی 18 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
26 /تشرینی دووەم/ 2012




