سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 26/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز هاری مۆلێنار باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له عیراق به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراقدا.
له دیدارێكدا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم هۆڵه‌ندا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی هۆڵه‌ندا هیوای خواست كه وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر دوو بواری بازرگانی و كشتوكاڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم فراوانتر بكات ، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارامتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق و كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كانیش رۆڵی خۆیان له‌و دوو بواره‌دا ببینن .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی ، وێرای پیرۆزبایی كردن له باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی و رووونیكردهوه كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به بوژانه‌وه‌یه‌كی خێرایه له هه‌موو بواره‌كاندا ، به تایبه‌ت بواری كشتوكاڵ و له‌م رووه‌وه چاوی له هاوكاریی هۆڵه‌ندایه و هه‌رێمیش ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان بكات .
تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسیی ئێستای عیراق به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو .




