وه‌زیرى كاره‌با بۆ جێبه‌جێ كردنى به‌لێنه‌كانى سه‌ره‌دانى قه‌زاى به‌رده‌ره‌شى كرد

ئه‌مرۆ ( یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ) وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌لَِ شاندى یاوه‌رى سه‌ره‌دانى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز ( سه‌ردار یه‌حیاى عه‌بدالعزیز ) قایمقامى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش پێشوازیان كرا.
دواتر له دیوانى قایمقامیه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى ناحییه‌كان و هه‌موو به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌كانى میرى ئه‌و قه‌زایه باسى ره‌وشى كاره‌باى ئه‌و قه‌زایه و كه‌موكورتییه‌كانى كرا ، پاشان بینایه‌ى نویێى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى به‌رده‌ره‌شى كرده‌وه ، كه كوژمه‌ى ( 600.000.000 ) شه‌ش سه‌د ملیون دینارى بو ته‌رخانكرا بوو .
هه‌روه‌ها به‌رد بناغه‌ى بۆ ویستگه‌ى ( 132 كى . ڤى ) دانا كه كوژمه‌ى ( 16 ) ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكراوه دواتر له كونگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گووتى :- ئه‌مرۆ سه‌ره‌دانى قه‌زاى به‌رده‌ره‌شمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پرۆژه‌كانمان ببینین كه له ژێر بوارى جێبه‌جێ كردن دان ئێمه له ماوه‌ى رابردوو به‌ڵێنێكمان به خه‌ڵكى به‌رده‌ره‌ش بۆ كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى به‌رده‌ره‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ وه به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆمان جێبه‌جێ كرد و به‌رێوه‌به‌رى بۆ دانرا و ته‌واوى پێداویستییه‌كانى بۆ دابین كرا ، گووتیشى له‌م ناوچه‌یه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى پارێزگار و قایمقامى به‌رده‌ره‌ش كاره‌كان زۆر به‌باشى به‌رێوه‌ده‌چێت ، زێده‌تر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه وێستگه‌ى ( 132 كى .
ڤى ) كاره‌با ده‌داته قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به ناحیه و كومه‌ڵگا و گونده‌كانیه‌وه ، هه‌روه‌ها به دروستكردنى ئه‌م وێستگه‌یه كێشه‌ى كاره‌با له به‌رده‌ره‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
حكمت موسه‌یى




