حاجى ئۆمه‌ران.. ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به ئۆتۆمبێله بیانیه‌كان ده‌درێت

ئه‌و گه‌شتیاره بیانیانه‌ى به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران دێنه هه‌رێمى كوردستان، به بریارى لێژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ ژماره‌ى كاتى هه‌ولێریان پێده‌درێت.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود باتێلى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران به (kdp.info) ى راگه‌یاند: له هه‌مبه‌ر رێكخستنى بوارى هاتووچۆو چاودێرى كردنى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى سنوره‌كانه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستان، به بریارى لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌درێت و له كاتى هه‌ر سه‌رپێچیه‌كى هاتووچۆ له كاتى گه‌رانه‌وه‌یان له سنور سزاى ماددى ئه‌و شۆفێرانه ده‌درێت.




