دواى دوو رۆژ وه‌ستان، ئاڵ‌و گۆرى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌ستى پێكرده‌وه

دیاره دواى دوو رۆژ داخستنى ده‌روازه‌ى ته‌مه‌رچینى ئێران له لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌هۆى پشوى عاشوراوه و وه‌ستانى ئاڵوگۆرى بازرگانى و گه‌شتیارى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئه‌مرۆ ده‌روازه‌ى سنورى ته‌مه‌رچین _ حاجى ئۆمه‌ران له‌رووى بازرگان و گه‌شتیاران كرایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود باتێلى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران به (kdp.info)ى راگه‌یاند: به‌هۆى پشوى عاشورا بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ئێران ده‌روازه سنوریه‌كانى خۆى داخستبوو ، ئه‌مرۆ دواى ته‌واو بوونى پشوه‌كه ئاڵوگۆرى بازرگانى و گه‌شتیارى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ئاسایى بوونه‌ته‌وه.
رێكار چۆمانى




