باڵه‌كایه‌تى.. بارینى به‌فرو باران

له ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردوو شه‌پۆلێكى به‌فرو باران بارین ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى گرته‌وه‌و به‌هۆشیه‌وه وێرایى بارینى به‌فرو بارانێكى زۆر هاوكات پله‌كانى گه‌رماى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زاندوه.
له‌م باره‌یه‌وه سلێمان عه‌بدوڵڵا به‌رێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى چۆمان به (kdp.info) ى راگه‌یاند: له ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردوو شه‌پۆلێكى به‌فرو باران بارین ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى گرتۆته‌وه‌و وێرایى بارینى رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌فر له چیا‌و كوێستان و به‌شێك له گوند‌و ئاوایه‌كانى ناوچه‌كه، هاوكات (15) ملیم باران له‌و (24) كاتژمێره‌دا باریوه‌و كۆى دابارینى بارانى ئه‌مساڵیش گه‌یشته (157) ملیم.




