مام جه‌لال بۆ عەلی غێدان: تۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریت نییه و شه‌رعی نیت

عه‌دنان موفتی دەڵێت، لە نامەیەکدا کە بۆ عەلی غێدانی ناردووە، مام جەلال پێی ڕاگەیاندووە "نابێت سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كان، ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌ربدات. جگه له‌وه خۆشت شه‌رعی نیت، چونكه هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك له‌و ئاسته‌ی تۆدا بێ، ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌شت نه‌كرد‌ووه، واته تۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریت نییه".
له چاوپێكه‌وتنێكدا که له ژماره 237ی رۆژنامه‌ی "رووداو"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، عه‌دنان موفتی، ده‌ڵێت، عه‌لی غێدان له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه كه گشتێندراوه بۆ هه‌ندێك هێزی سه‌ربازی، فه‌رمانی پێكردوون چۆن جوڵه بكه‌ن، مام جه‌لال-یش پابه‌نده به‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێداوه، نامه‌یه‌كی بۆ عه‌لی غێدان نارد‌ووه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانی، له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌وه ده‌ڵێت: "له نامه‌كه‌دا مام جه‌لال پێی ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌رتكردووه ناده‌ستوورییه، چونكه مادده‌ی 67ی ده‌ستووری عیراق ده‌ڵێت نابێت سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كان، ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌ربدات. جگه له‌وه خۆشت شه‌رعی نیت، چونكه هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك له‌و ئاسته‌ی تۆدا بێ، ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌شت نه‌كرد‌ووه، واته تۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریت نییه و ئه‌گه‌ر نو‌وسراوه‌كه‌ت ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵنه‌وه‌شێنیته‌وه، ده‌تده‌مه دادگا".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تاڵه‌بانی نامه‌كه‌ی بۆ نووری مالیكیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق نه‌ناردو‌وه به‌و سیفه‌ته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، موفتی رایگه‌یاندوه، كه كۆپییه‌كی نامه‌كه‌ی بۆ مالیكیش نارد‌ووه.
هه‌روه‌ها عه‌نان موفتی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو، كه له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له نێوان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌ماوه، به‌ڵام له رێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆوه هه‌یه.




