هانى عاشور : ئه‌و قه‌یرانه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروستى كردووه نیشانه‌ى بێ متمانه‌ى جیهانه به عێراق

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند ده‌بێت حكوومه‌تى به‌غدا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كێشه به جوڵاندنى هێز چاره‌سه‌ر نابێت .
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى عێراقى د.هانى عاشور ڕاوێژكارى لیستى عێراقییه و ئه‌ندامى ئه‌و لیسته له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند گرفته‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم نیشانه‌ى بێ متمانه‌یی جیهانه به عێراق،گوتى " ئه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات به‌وه‌ى متمانه‌ى خۆى له ده‌ست بدات كه وڵاتانى جیهان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، وێڕاى ئه‌وه‌ش به‌كارهێنانى هێز بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق وانیشان ده‌دات كه وڵاتێكى نائارامه و كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر وه‌به‌رهێنانى وڵات و نیشانه‌ى پرسیار له سه‌ر دیمو‌كراتى بوونى وڵات و پێكه‌وه ژیانى سیاسى دروست ده‌كات ".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو بارودۆخى خراپى عێراق و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌كان عێراقێكى ناسه‌قامگیر وێناده‌كات كه كاریگه‌رى سلبى به‌سه‌ر وڵاته‌وه ده‌بێت و گوتیشى " ده‌بێت حكوومه‌تى عێراقى ده‌رگاى گفتوگۆ به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه ".




