به‌ڵێن عبدلڵا: بۆ Kdp.info: ته‌مه‌نى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه كورت بوون كه ده‌یان گوت " كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا شه‌خسین "

له‌دیمانه‌یه‌كدا بۆ سایتى kdp.info به‌ڵێن عبدلڵا سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان تیشك ده‌خاته‌سه‌ر دواین گۆڕان كارییه‌كانى كوردستان و عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى باشى ناوه بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و بونیاد نانه‌وه‌ى عێراق، ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراقیش ناوبراو پێى وایه نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق مۆفه‌ق نه‌بووه له ئه‌داى كارى حكوومه‌ت، ده‌رباره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ڵێن عبدلڵا به ئیجابییه‌وه باس له ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات له یه‌ك خستنه‌وه‌ى ناوماڵى كوردى .
Kdp.info: ئه‌داى كارى حكوومه‌تى هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى له كاتێكدا له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له بوارى ئاوه‌دان كردنه‌وه و په‌یوه‌ندى ستراتیژى ئابورى و بازرگانى و سیاسى په‌ره‌ى پێدراوه .
به‌ڵێن عبدلڵا: له دوایى ساڵى 1991 ه‌وه و دواى دروست بوونى حكوومه‌تى كوردى خۆماڵى پێشكه‌وتنى به‌رچاو به بوارى خزمه‌ت گوزارى هاووڵاتیان و مه‌سه‌له‌ى ئابورى و سیاسیى و دبلۆماسییه‌وه ده‌بینرێت وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه باشه‌ى كوردستان و ئه‌و ئه‌منیه‌تییه‌ى وڵات ناتوانرێت به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه كه كه‌موكورتى و بۆشایى له ئه‌داى كارى حكوومه‌ت نیه، به‌ڵكو ده‌بێت چاكسازى زیاتر و توێژینه‌وه‌ى زیاتر بكرێت له ژیان و گوزاره‌كانى خه‌ڵك و ئه‌داى كارى حكوومه‌ت و پێم وایه ده‌بێت حكوومه‌ت به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ترى هه‌بێت .
Kdp.info: پێت وایه ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى له ئه‌داى كارى حكوومه‌ت توانیویه‌تى ئه‌و ده‌سكه‌تانه به‌ده‌ست بهێنێت كه ئێستا كوردستان پێویستییه‌تى .
به‌ڵێن عبدلڵا: به‌ڕاى من له بواره‌كانى قه‌رزى كشتوكاڵ و مه‌سه‌له‌ى داهاتى نه‌وت و بوارى تواناسازى و ئاستى خوێندن له زانكۆكان و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای خزمه‌ت گوزارى بۆ هاووڵاتیان ئه‌مانه پرۆژه‌ى گرنگن له سه‌ر ده‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێم به ده‌ست هاتوون و ده‌بێت ده‌ست خۆشى بكرێت، به‌ڵام بیریشمان نه‌چێت هه‌نگاوى دیكه ماوه ده‌بێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت .
Kdp.info: هه‌ندێك لایه‌ن وایان لێك ده‌دایه‌وه كه كێشه‌ى هه‌رێم و ناوه‌ند كێشه‌ى دووحكوومه‌ت نییه، كێشه‌ى حزب و كه‌سه‌كانه، به‌ڵام جوڵاندنى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ته‌واو ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخستن كه كێشه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره ترین كه پێشبینى ده‌كرێت، تۆ لێكدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى حكومه‌تى به‌غدا چیه به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان .
به‌ڵێن عبدلڵا: ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى ده‌یان وت كێشه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند شه‌خسین ئه‌وه بۆ به‌لارێدابردنى ڕاى گشتى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه بووه ، بۆیه ئه‌و جۆره پروپاگه‌ندانه ته‌مه‌نیان كورت بوو، ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌رێم ده‌ستورین، ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستاى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى ده‌بوو پابه‌ند بوونى خۆى به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا ڕابگه‌یه‌ندایه، چونكه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئاماده‌بوون پێوه‌ى پابه‌ند بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین ڕۆژ به ڕۆژ مالیكى قه‌یران ده‌خوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له ماده ده‌ستورییه‌كان خۆى بدزێته‌وه كه خه‌ڵكى عێراق ده‌نگى پێداوه .
Kdp.info: ئێستا به‌جێهێشتى كورسى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن نورى مالیكیه‌وه خواسته یاخود واقیعێكه و ده‌بێت بڕوات .
به‌ڵێن عبدلڵا: چوونى مالیكى خواست و ئاره‌زوو نییه، مالیكى ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌و نه‌فه‌سه‌وه ده‌سه‌ڵات درێژه پێبدات، ناتوانێت. چونكه ئه‌مه ساڵانى ڕابردوو نییه كه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له ڕێگاى سوپاوه یان ئیداره‌ى تاكه كه‌سێكه‌وه وڵات به‌ڕێوه ببات ئێستا به پێى ده‌ستور ده‌بێت به پێى ته‌وافوقى حكوومه‌ت به‌ڕێوه بچێت بۆ مالیكى ناچێته‌سه‌ر به‌م شێوه‌یه، هه‌رێمى كوردستانیش بێ ده‌نگ نابێت به‌رانبه‌ر دروستكردنى كێشه‌و لادان له مافه ده‌ستورییه‌كان .
Kdp.info: ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێم چۆن ده‌بینى له یه‌كخستنه‌وه‌ى ناوماڵى كوردى له باشورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان كه ئێستا به بارودخێكى تایبه‌ت تێده‌په‌ڕن .
به‌ڵێن عبدلڵا: سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رپرسیاریه‌تێكى مێژووى له‌م قۆناغه‌دا له ئه‌ستۆیدایه، وه‌كو به‌رپرسى یه‌كه‌م له هه‌رێم كوردستان كێشه‌كان ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ده‌بێته‌وه، بۆیه ئێستا ده‌بینن كه حكوومه‌تى به‌غدا ده‌یه‌وێت قه‌یران دروست بكات و گرفته‌كانى گه‌وره‌تر كردووه، بۆیه ئێستا ئه‌ركى سه‌رۆكى هه‌رێمه به‌رانبه‌ر به‌و ناحه‌قیه‌ى به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێت ناوماڵى كوردى ڕێكبخات و پێم وایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم له ماوه‌ى ڕابردوو ئه‌نجامى دا ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌وه بوو كه ناوماڵى كوردى ڕێكخستنه‌وه و په‌یامێكى به‌هێزى دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه پیلانیان دژى كورد داده‌نا.
Kdp.info: كورد له كوێى ڕێكه‌وتنى ستراتیژى ئه‌مه‌ریكا و عێراق و هاوكێشه‌كانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا و توركیادایه واته له‌م نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كورد بوونى ده‌بینرێت .
به‌ڵێن عبدلڵا: كورد پێگه‌یه‌كى به‌هێزى له‌و گۆڕانكاریه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تیانه هه‌یه كه ڕووده‌ده‌ن، ساڵانى ڕابردوو به‌سه‌ر چوو كورد په‌راوێزبخرێت و هه‌موو ئه‌و گۆڕان كاریانه‌ى پێشووتر ڕوویده‌دات كورد له په‌راوێزدابوو، به‌ڵام ئێستا كورد فاكته‌رێكى كاریگه‌ره له گۆڕانكارى ناوچه‌كه‌و جیهان و ئێمه هه‌میشه وه‌كو حزبى زه‌حمه‌تكێشان پێمان وایه ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كى حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ گۆڕان كاریه‌كان بكرێت .
Kdp.info: كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم چ په‌یامێكى هه‌ڵگرتبوو.
به‌ڵێن عبدلڵا: من پێم وایه ئه‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌رێم ده‌بێته‌وه ده‌مان خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌كى گه‌وره‌وه، بۆیه ئه‌ركى هه‌مولایه‌كمانه یه‌كگرتووبین و ئه‌وانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد یه‌ك ده‌نگ نیه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم و یه‌ك هه‌ڵوێستى كورد له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ڵامێكى به‌هێز بوو بۆ یه‌ك بوونمان .
Kdp.info: كۆبوونه‌وه‌ى سێ حزبى كوردستانى سۆسیالیست ، شیووعى كوردستان، حزبى زه‌حمه‌تكیشان بۆ دروست كردنى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش به كوێ گه‌یشت .
به‌ڵێن عبدلڵا: ئێمه‌به‌ره‌مان دروست نه‌كردووه، ئه‌وه كارى هاوبه‌شى هه‌رسێ لایه‌نمان مان بووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى سیاسیمان هه‌بێت له هه‌رئه‌گه‌رو پێشهاتێكى سیاسى و ئێمه سێ لایه‌نین، ڕۆڵمان هه‌بووه له ڕابردوو ئێستاش ده‌مانه‌وێت كاریگه‌رى هه‌رسێ لایه‌ن له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى پێشهاته‌كان بخه‌ینه ڕوو .




