فازل میرانی پێشوازی له ده‌سته‌ی به‌رگری له شوێن كه‌وتوانی ئایین و مه‌زهه‌به ئاینییه‌كان کرد

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرد لە دەستەی بەرگریکردن لە شوێن کەوتووانی ئاین و مەزهەبییەکان لە عێراق، کەلە ٢١ و ٢٢ی ئەم مانگە کۆنگرەکەیان کۆتایی پێهات.
لە دیدارەکەدا میرانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کارەکانیان خواست و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی کەلتووری بەیەکەوە ژیان و رێزگرتنی ئاین و مەزهەبە جیاکانە.
دواتر سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی بارزانی هه‌موو چین و توێژه‌كان كاریان ده‌كرد بۆ پته‌و كردنی روحی برایه‌تی و به‌رچاوكردنی جیاوازی ئایینی.
هه‌روه‌ها میرانی وێرای باسكردن له ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی جه‌ختی له‌وه كرد كه به‌هێزكردنی ره‌وشی دیموكراتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ كێشه‌كان و پابه‌ند بوون به ده‌ستوور باشترین زامنه بۆ ئه‌م پێكه‌وه ژیانه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له كوردستان نییه له سه‌ر پێكهاته‌كان به ره‌چاوكردنی جیاوازی ئایینی و هه‌موویان به ئازادی پێكه‌وه ده‌ژین.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی له‌وه كرد كه ده‌بێ گیانی لێبورده‌یی و برایه‌تی زاڵ بێت به سه‌ر هه‌موو كێشه و گرفته‌كان و براوامان به پێكه‌وه ژیانی ئایینی جیا جیا هه‌یه و هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م چه‌نده و پالپشتی پارتی دیموكراتی كوردستانی دووپات كرد بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك بۆ سه‌ر خستنی كاره‌كانیان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ی به‌رگری له شوێن كه‌وتوانی ئایین و مه‌زهه‌به ئایینیه‌كان وێرای سوپاسگوزاری خۆیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه لێیان كراوه، پوخته‌یه‌كی كار و چالاكییه‌كان و ئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه و كارنامه‌ی ئایینده‌یان پێشكه‌شی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كرد و بۆچوون و هه‌لوێسته‌كانی به‌رزیان به‌رز نرخاند.




