پارێزگای هەولێر: راگەیاندنی ناوی دامەزراوەکان یەك رۆژی دیکە دوا ناكەوێت
هەرچەندە وابڕیار بوو لە هەفتەی رابردوو ناوی دامەزراوانی پارێزگای هەولێر لە فەرمانگەكانی حكوومەت رابگەیەنرێت، بەڵام لەبەر کێشەی تەكنیكی بۆ چەند رۆژێك دواخراو ئێستاش بەرێوەبەری ئاماری هەولێر رایدەگەیەنێت كە لەو وادەیە زیاتر دوا ناكەوێت و بەیانی یان دووبەیانی ئاشكرا ناوەکان دەكرێن.
حوسێن كاكل بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر تایبەت بە(kdp.info) رایگەیاند" ئێستا زۆرینەی كارەكانی ئاشكراكردنی ناوی دامەزراوانی پارێزگای هەولێرمان تەواوكردووە، تەنیا هەندێک كاری پێداچوونەوە نەبێت وبۆیە لەكاركردن بەردەوامین، دڵنیاشتان دەکەینەوە کە راگەیاندنی ناوی دامەزراوانی پارێزگای هەولێر زیاتر لە رۆژێكی دیکە دواناكەوێت، بەیانی یان دووبەیانی ئاشكرای دەكەین. گوتیشی" ئەو ناوانەی ئاشكرا دەكرێن تایبەتە بە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ژمارەیان نزیكەی 1100 کەسە و بەشێوەیەكی شەفاف سەرجەم كارەكان ئەنجامدراوە.




