سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌مینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 25/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د. ئه‌یاد سامه‌رائی ئه‌مینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له به‌رێزان سه‌لیم ئه‌لجبوری و نه‌سیر ئه‌لعانی.
له دیدارێكدا ، ره‌وشی سیاسی و كێشه‌وگرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عیراقدا و هه‌روا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كێشه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا خرایه به‌رباس و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه كێشه‌ی هه‌رێم به‌شێكه له كێشه‌ی هه‌موو عیراق ، كه ئه‌ویش كێشه‌ی حوكمدارییه ، كه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ و رێوشوێنه‌كانی به‌رێوه‌بردنی وڵات بنرێ .
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامیی عیراق ته‌ئكید له كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق كرد بۆ لێكتێگه‌یشتن و كۆ ده‌نگی به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ته‌نگژه و كێشه و گیروگرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و هێنانه‌دی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا .
ئه‌مه‌و هه‌ر دوولا رێككه‌وتن له سه‌ر به‌رده‌وامی دیداره‌كان له پێناو تێپه‌راندنی ته‌نگژه‌كانی ئێستای وڵات.




