٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ باره‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان

سەرچاوە: KDP.info

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌ت له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، په‌یامێكی داواكاری ئاراسته‌ی هاوڵاتیان، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ناوه‌نده‌كانی میدیا و رۆشنبیرییه‌كانی كوردستان ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه‌ "بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەت، داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و ناوەندە هزری و میدیایی و رۆشنبیرییەكانى كوردستان دەكەم، بە جددی كار بۆ باشتربوونی دۆخی ئافرەت لە كۆمەڵگە بكەن و، روبەڕوبووی ئەو توندوتیژیانە ببنەوە كە دژ بە ئافرەت دەكرێ. لەمبارەیەوە ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان مایەی نیگەرانییەكی زۆرن، پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بكرێ و هۆكارەكانی بدۆزرێنەوە".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، بارزانی ده‌ڵێت "توندوتیژی دژی ئافرەت لە كۆمەڵگەی كوردیدا شتێكی نامۆیە، ئافرەتی كوردی لەنێو گەلەكەیدا هەردەم جێگەی ڕێز بووە. بەو هیوایەی كۆمەڵگاكەمان بگاتە قۆناغێك تێیدا ئافرەت بتوانێ گەشە بە كەسایەتیی خۆی بدات و، خاوەنی چارەنووس و ئیرادەی خۆی بێت".

 

هەواڵی پەیوەندیدار