سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره "دووئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ڕاسپێردراون بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كارى حزبه‌كانى ڕۆژ ئاواى كوردستان"
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕاگه‌یاند ئه‌و ئامانجه‌ى كه حزبه كوردییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان كۆیان ده‌كاته‌وه، زۆر گرنگه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو سیسته‌مى فیدرالیزم باشترین میكانیزمه كه كورد بكاته فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى داواكانى .
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م حزبه كوردیه‌كان ڕۆژ ئاواى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كخستنى هه‌ڵوێست و كاره‌كانیان، له دواین ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه بڕیاره سه‌رجه‌م حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسى فیدرالیزم و ده‌سته‌به‌ركردنى داواكانیان له ڕێگایه‌كى ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه درێژه پێبده‌ن
له لێدوانێكدا بۆ kdp.info سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند ئیش وكاره‌كانى حزبه‌كانى ڕۆژ ئاواى كوردستان، له‌لاى سه‌رۆكى هه‌رێمه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى بڕیار درا، كه دووئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه دیارى بكرێن بۆ چاودێرى كردنى كاره‌كانیان، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن حزبه‌كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه به‌سترا گوتى " پێویسته ئه‌وان دوورنه‌كه‌ونه‌وه له ئۆپۆزسیۆنى سوریا و ئاماده‌ییان هه‌بێت بۆ داخوازیه‌كانى خۆیان به شێوه‌یه‌كى گونجاو و داخوازییه‌كانى خۆیان له ڕێگاى خه‌باتى مه‌ده‌نییه‌وه كارى بۆبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر گۆڕان كاریه‌ك بێبه‌ش نه‌بن و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بێت، ده‌بێت هاوكاریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام دواجار بڕیار به ده‌ستى خۆیانه‌و ئێمه ته‌نیا پشتیوانى له‌یه‌ك ڕیزى خۆیان ده‌كه‌ین ".
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى داواكارى فیدرالیزمیش پیره ده‌ڵێت " مه‌سه‌له‌ى فیدرالیزم سیسته‌مێكه له دنیا سه‌ركه‌وتنى به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا به‌لاى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوه گرنگه یه‌ك پارچه‌ى خاكى وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت كه له %40ى سوریا له پێكهاته جیاوازه‌كان پێكهاتوون بۆیه ده‌بێت داواكارى ئه‌وان له‌به‌ر چاوبگیرێت و ده‌بێت له داڕشتنه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسى سوریا ده‌وریان هه‌بێت، تاباشترین سیسته‌م بێت ئه‌ویش پێویسته له ڕێگه‌ى گه‌له‌وه نوێنه‌ر دیارى ده‌كرێت.
هه‌رله‌م باره‌وه ئیسماعیل حەمە، ئەندامی دەستەی باڵای کورد و سكرتێری پارتیی یەكێتیی كورد لە سووریا، به ده‌زگانى ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێت "کێشەکان چارەسەر کراون و بڕیار درا هەردوو ئەنجوومەن پابەندی بڕیارەکانی دەستەی باڵای کورد بن. هەروەها هەردوو ئەنجوومەن جەختیان کردەوە ئەو بڕیارانەی لە لایەن دەستەی باڵای کوردی دەردەچێت پێویستە بەخێرایی جێبەجێ بکرێن.
ئیسماعیل حەمە راشیگەیاند "هەردوو ئەنجوومەن لەسەر سیستەمی فیدرالی بۆ دوارۆژی سووریا و هەرێمی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتین. هەردوو ئەنجوومەن یەکهەڵوێست بوون کە رێگە نەدەین هیچ هێزێکی چەکدار بێتە ناو رۆژئاوای کوردستان و ئەگەر هەر هێزێک هاتە ناو رۆژئاوای کوردستان بەرەوروویان دەبینەوە."
كوتیشى "پێشتر دەستەی باڵای کورد بڕیاری پێکهاتنی سەرکردایەتیی هاوبەشی سەربازی دابوو، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرا. ئێمە لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر ئەوە رێککەوتین کە لەگەڵ گەڕانەوەمان بۆ رۆژئاوای کوردستان بەزووترین کات ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەین و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان لەژێر سەرکردایەتییەکی سەربازی هاوبەش کۆبکەینەوە کە لە لایەن دەستەی باڵای کورد بەڕێوە دەبردێت".
ڕاپۆرت كارزان هه‌ورامى




