پێویسه حكوومه‌تى ناوه‌ندى وه‌ڵامى داواكانی بارزانى بداته‌وه

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند تۆپه سیاسییه‌كه له مه‌یدانى حكوومه‌تى به‌غدایه و ده‌بێت وه‌ڵامى داواكارى هه‌رێمى كوردستان بداته‌وه .
شێخ فاتح داراغایى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به kdp.info ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان داواكارى داوه‌ته حكوومه‌تى به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى قه‌یرانه‌كان، گوتى " ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌مێنێته‌وه وه‌ڵامى حكوومه‌تى به‌غدایه بۆ داواكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له كاتێكدا پێویست وایه خێراوه‌ڵامه‌كان بدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ".
گوتیشى " ئێستا حكوومه‌تى به‌غدا له‌به‌رده‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى بارزانیه ".
داراغایى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا قه‌یرانى ئێستاى عێراق زۆر ئاڵۆز بووه ده‌بێت به‌خێرا چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان بكرێت .




