٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردانى فەیلى ستایشى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بۆ رێز گرتن لە بۆنە ئاینیەکان و بەرز راگرتنى رۆژى عاشورا، ئێوارەى دوێنێ عەلى حسین بەپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى کۆمەلەى کوردە فەیلیەکانى لە شارى هەولێر کردو لەوێ لەلایەن سەرۆکى کۆمەلەى کوردە فەیلیەکان و ئەندامانى کۆمەلەکە و ژمارەیەک لە کوردانى فەیلى پێشوازى لێکرا .

لەمیانى ئەو مەراسیمەدا کە کۆمەلەى کوردە فەیلیەکان ئامادەى کردبوو، بەرپرسى لقى دوو لە ووتەیەکدا ئاماژەى بەگرنگى بۆنە ئاینى و کۆمەلایەتیەکان دا بۆ زیاتر بەهێزکردنى پەیوەندى و تێکەلاو بوونى کلتور و داب و نەریتى هەموو نەتەوەو ئاینیەکان لە هەرێمى کوردستان،  ئەمەش پرۆسەى دیموکراسى و ئەزمونى هەرێم بەهێزتر دەکات.

پاشان بەرپرسى لق رۆلى کوردانى فەیلى لە هەموو قۆناغەکانى شۆرش و ئەمرۆى کوردستان وخەبات وتێکۆشانى ئەوانى بەرز هەلسەندگاند.

هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە پالپشتى وهەولەکانى ئەوان وخەباتگێرانى فەیلى لە بیرناکرێت لە هاوکارى و بەشداریکردنیان لەهێنانەدى ئەو ئازادى ودەستکەوتانەى هەرێمى کوردستان.

لەلایەن خۆشیەوە سامى فەیلى سەرۆکى کۆمەلەى کوردانى فەیلى ستایشى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد کە هەردەم کوردانى فەیلى جێگاى بایەخ بونە لەلاى ئەوان ، بەرێزیان بەلێنى دا پالپشتى و هاوکارى تەواوى ئەم ئەزمونەو پاراستنى دەستکەوتەکانى هەرێمى کوردستان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار