سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ئه‌و كێشه و قه‌یرانه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه كێشه‌ی تایبه‌تی نێوان بارزانی و مالیكی نییه

به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌دڕ پێگه‌یشت، بۆئه‌وه‌ی له شاری نه‌جه‌فی پیرۆز له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ئارادایه.
له‌كاتێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانی رێز‌و پێزانینی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌دڕی برای هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كێشه و قه‌یرانه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه كێشه‌ی تایبه‌تی نێوان بارزانی و مالیكی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه له عێراقدا، كه خۆی له پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌بینێته‌وه، كه به‌هۆیانه‌وه حكومه‌تی ئێستای فیدرالی و چۆنێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردنی لێ به‌رهه‌م هات. پێمان باشه دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خۆشحاڵ ده‌بێت به دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موقته‌دا سه‌دڕی برای.
د. ئومێد صباح
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2012




